بۆ پاڵپشتیكردنی زیاتری كەرتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان حكومەتی كۆریای باشوور بەردەوامە لە دروستكردنی خوێندنگای نوێ و نوژەنكردنەوەی خوێندنگا كۆنەكان، لە مەراسیمێكیشدا خوێندنگایەكی ١٨ پۆلیی لە قەزای خەبات كرایەوە.
بۆ پاڵپشتیكردنی زیاتری كەرتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان حكومەتی كۆریای باشوور بەردەوامە لە دروستكردنی خوێندنگای نوێ و نوژەنكردنەوەی خوێندنگا كۆنەكان، لە مەراسیمێكیشدا خوێندنگایەكی ١٨ پۆلیی لە قەزای خەبات كرایەوە.
جۆی كواند كونسوڵی كۆریای باشوور لە هەرێم دەڵێت، وڵاتەکەى چەند پڕۆژەیەکى گرنگى لە هەرێم کردووە لە کەرتى تەندروستى و پەروەردە و کشتووکاڵ کردووە و، گرنگى زۆرى بە پڕۆژەکانى کەرتى پەروەردە داوە، چونکە لە ڕێگەى پەروەردەوە دەتوانرێت کۆمەڵگە گۆڕانکارى بەخۆوە ببینێت.
ئەم خوێندنگایە لە ساڵی ٢٠١٣وە دەست بە دروستكردنی كراوە، كە بودجەی پرۆژەكە ٩ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بووە، لەلایەن ئاژانسی كۆیكا بودجەكەی بۆ تەرخانكراوە.
راك كاپجەر بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی كۆیكا دەڵێت، لەپاڵ دروستكردنی خوێندنگا لە پلانیاندایە بەشێك لە مامۆستایان بە مەبەستی ڕاهێنان بنێردرێن بۆ دەرەوەی وڵات، تاوەکو ئێستا حەوت پڕۆژەى قوتابخانەیان لە هەرێم جێبەجێکردووە و پلانیشیان هەیە لە دروستکردنى پڕۆژە لە کەرتەکانى دیکە.
بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو نەتوانراوە قوتابخانەی نوێ دروستبکرێت، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێمیش دەڵێت، لە ئێستادا بۆ دروستكردنی قوتابخانەی نوێ پێویستیان بە ملیارێك و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار هەیە بۆئەوەی کێشەی کەمیی خوێندنگا چارەسەر ببێت.
حكومەتی كۆریای باشوور لە ساڵی ٢٠٠٤وە دەستی بە هاوكاریكردنی كەرتی پەروەردە كردووە لە هەرێمی كوردستان، كە بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلاری لە چوار پرۆژەی دروستكردنی خوێندنگای نمونەیی لە شارەكانی هەرێم خەرجكردووە، كە لە ماوەکانى ڕابردوودا لە هەولێر و دهۆك پرۆژەكان تەواوكران، بڕیاریشە ڕۆژی پێنجشەممە گەورەترین پرۆژەی خوێندنگای نمونەیی لە هەڵەبجە بكرێتەوە.
ئ.ر