سەردێڕ:

ڕەواندوز.. هەرەسی بەفر لە شاخی هەندرێن دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی دروستکردووە

هەرەسی بەفر لە شاخی هەندرێن دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی دروستکردووە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-03-02

35532 جار خوێندراوەتەوە

دیمەنی هەرەسهێنانی بەفری شاخی هەندرێن، کە شێوەی ڕووبارێک دەنوێنێت و بە درێژایی یەک کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە، زیانی گەیاندووە بە هەندێک لە دارە خۆڕسکەکانی شاخەکە.


دیمەنی هەرەسهێنانی بەفری شاخی هەندرێن، کە شێوەی ڕووبارێک دەنوێنێت و بە درێژایی یەک کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە، زیانی گەیاندووە بە هەندێک لە دارە خۆڕسکەکانی شاخەکە.

هەرەسهێنانی بەفرەکە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی هەیە و هاوڵاتییانیش بۆ تۆمارکردنی وێنەی یادگاری سەردانی ناوچەکە دەکەن.

هاووڵاتییەک دەڵێت، بەفرێکى زۆر باریوە، ئەگەرچی دیمەنێکى جوانی هەیە، بەڵام هەندێکجار دەبێتە هۆى زیانگەیاندن بە هاووڵاتییان و مەڕوماڵات.

ماوەی ٢٠ ساڵە هاوڵاتییانی ناوچەکە دیمەنی لەو شێوازەیان بەدینەکردووە، پیاوێکی بەتەمەنی گوندی ماولیان کە نزیکە لە شوێنی هەرەسهێنانی بەفرەکەوە، بەمشێوازە باسی ڕووداوەکە دەکەن.

لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا، چەندجارێک شەپۆلی بەفربارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە چەند لوتکە چیایەکیشدا زیاتر لە مەترێک بەفر باریوە.

ئ.ر