پارچە زەوییەک کە بڕیاربوو ببێتە هۆى سەوزکردنى ناحیەیەک و بەخشینی ژینگەیەکى جوان پێی، کەچى بووەتە سەرچاوەى تووڕەیی و ململانێ و یەکترشکاندنى نێوان بەرپرسان و دانیشتووانى ناحیەى پێباز.
پارچە زەوییەک کە بڕیاربوو ببێتە هۆى سەوزکردنى ناحیەیەک و بەخشینی ژینگەیەکى جوان پێی، کەچى بووەتە سەرچاوەى تووڕەیی و ململانێ و یەکترشکاندنى نێوان بەرپرسان و دانیشتووانى ناحیەى پێباز.
ئەنوەر عەبدوڵا، کە دانیشتووى ناحیەى پێبازە و پێشتر شۆفێرى سەرۆکى پێشووى شارەوانیی ێباز بووە، دەڵێت، زەوییەکە هى ئەوە، ساڵى ٢٠١٣ بە ڕێکارێکى یاسایی داواى لە بنکەى کشتوکاڵیی ناحیەى پێباز کردووە و زەوییەکەى بۆ دروستکردنى نەمامگەیەک پێدراوە، شارەوانییش لارییان لە پێدانى ئەو زەوییە نەبووە، بەڵام بەهۆى قەیرانى داراییەوە نەیتوانیوە بیکاتە نەمامگە و زیاتر وەک شوێنێکى کات بەسەربردن ماوەتەوە.
لە ڕاپۆرتێکى پێشووى ئێن ئاڕ تیدا کرێکارێکى شارەوانیی پێباز ئاماژەی بەوە کردبوو، ئەو زەوییە بە دەستى کرێکارانى شارەوانى و ئامێرەکانى شارەوانیى ناحیەى پێباز بە ناوى دروستکردنى نەمامگەیەکەوە بۆ ناحیەکەیان دروستکراوە، نەک بۆ کەسێکى دیاریکراو.
هاوکات ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییش ڕایگەیاند، ئەو زەوییە هی سەرۆکى پێشووى شارەوانیی پێبازە و دواى گواستنەوەى لە ناحیەکەوە بۆ ناحیەیەکى تر، زەوییەکەى بە بڕە پارەیەک فرۆشتووە، لە بەرامبەریشدا ئەرسەلان ئەحمەد سەرۆکى پێشووى شارەوانیی پێباز ئەو قسانە ڕەتدەکاتەوە و لە دادگاى کەلار بە تۆمەتى ناوزڕاندنى، سکاڵاى یاسایی لەسەر ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانیی تۆمارکرد.
زەوییەکە دەکەوێتە کەنارى ڕووبارى سیروان لە نزیک ئەو شوێنەى کە بڕیارە بەنداوى باوەنوورى لەسەر دروستبکرێت و، ڕووبەرەکەى هەزار و ٣٠٠ مەترە و موڵکى وەزارەتى داراییە.