سەردێڕ:

ئاکرێ.. وردەکاریی گیانلەدەستدانى دایکێک و دوو منداڵەکەى بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە

فۆتۆ: 
2019-02-25

5054 جار خوێندراوەتەوە

خێزانێکی شەبەک لەترسى ژیانى خۆیان و لەکاتی شەڕى دژی داعشدا، لە موسڵەوە ئاوارەی سنوری ئاکرێ بوون، ئەوان لە خانوویەکدا کرێچیبوون و دووربوون لە کەسوکاری خۆیان.


خێزانێکی شەبەک لەترسى ژیانى خۆیان و لەکاتی شەڕى دژی داعشدا، لە موسڵەوە ئاوارەی سنوری ئاکرێ بوون، ئەوان لە خانوویەکدا کرێچیبوون و دووربوون لە کەسوکاری خۆیان.

شەوی ڕابردوو بەهۆى ئاگرکەوتنەوەوە، سێ ئەندامى ئەو خێزانە، کە پێکهاتبوون لە دایکێکى تەمەن ٤٥ ساڵ و دوو کوڕى کە دوانە بوون و تەمەنیان هەشت ساڵ بوو، گیانیانلەدەستداوە و، دوو کوڕی دیکەی خێزانەکەش برینداربوون، کە یەکێکیان ٧٠%ی جەستەی سووتاوە.

لەکاتی ڕووداوەکەشدا باوکی منداڵەکان کە پیشەی کرێکارییە لە ماڵ نەبووە، دوای ڕووداوەکەش، تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد، دواتریش دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەوە.

تا ئێستا بەشێک لە ئاوارەکانی ناوچە جیاوازەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستاندان و هاوشێوەی ئەم خێزانە نەگەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، چونکە شەڕ زیانی بە ماڵەکانیان گەیاندووە و خزمەتگوزاریی پێویست بۆ ناوچەکانیان دابین نەکراوە.

ئ.ر