پێشمەرگە ئەو هێزەى کە بە درێژایى خەباتى ڕزگاریخوازى کورد سیمبولى قوربانیدان و گیانفیدایی بووە و هەمیشە بە خوێن و گیانیان پارێزگارییان لە خاک کردووە، بەڵام وەک ڕەخنەگرانى دۆخى هەرێم ئاماژەى بۆ دەکەن، چ لە خەباتى شاخ و چ لە شاردا بە بەردەوامى لەلایەن بەرپرسەکانەوە، پێشمەرگە کە هەڵگرى ناو و شوناسێکى گەورەیە، زۆرکات بۆ مەرامى تایبەتى و ئامانجى کەسى بەکارهێنراوە و ناو و نازناوى لەکەدارکراوە.
پێشمەرگە ئەو هێزەى کە بە درێژایى خەباتى ڕزگاریخوازى کورد سیمبولى قوربانیدان و گیانفیدایی بووە و هەمیشە بە خوێن و گیانیان پارێزگارییان لە خاک کردووە، بەڵام وەک ڕەخنەگرانى دۆخى هەرێم ئاماژەى بۆ دەکەن، چ لە خەباتى شاخ و چ لە شاردا بە بەردەوامى لەلایەن بەرپرسەکانەوە، پێشمەرگە کە هەڵگرى ناو و شوناسێکى گەورەیە، زۆرکات بۆ مەرامى تایبەتى و ئامانجى کەسى بەکارهێنراوە و ناو و نازناوى لەکەدارکراوە.
لە ماوەى ڕابردوودا چەندجارێک لە یەکلاکردنەوەى دۆسیەکاندا هەردوو حزبى دەسەڵاتدار پێشمەرگەیان لە دژى یەک بەکارهێناوە و، لە زۆربەى ڕووداوەکاندا بەرهەمى قوربانیى گەورەی پێشمەرگە، بەرپرسەکان چنیویانەتەوە.
مانگى ئایارى ١٩٩٤ جەولەى یەکەمى شەڕى ناوخۆ دەستىپێکرد و چەند ساڵێک بەردەوام بوو، دواجار لەسەر دەستى ئەو هێزە قوربانیدەرە شەڕێکى خوێناوى بەرپابوو، دوو ئیدارەیى لێکەوتەوە و بەرپرسەکانى ئەو دوو حزبەش هیچکات نەیانتوانیوە نکۆڵی لەوە بکەن کە ڕۆڵى خراپیان بینى لە ناشیرینکردنى شوناسى پێشمەرگە.
شێخ جەعفەر مستەفا وەزیرى پێشووى پێشمەرگە و بەرپرسى ئێستاى هێزەکانى حەفتاى یەکێتى لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، ئێمە لە دواى ئەوەى کە هاتینەوە بۆ شار خەڵکمان بێئومێد کرد و، ئەوەى بەعس و داگیرکەرانى کوردستان پێىنەکردین ئێمە بەیەکمان کرد و شەڕى ناوخۆمان لە دژى یەک بەرپاکرد.
جگە لەمەش ڕۆژى ٢٥ى مانگی پێشوو ژمارەیەک پێشمەرگە لەدژى کەناڵى ئێن ئاڕ تى گردبوونەوە بەخۆپیشاندان بەردەمى کەناڵەکەیان بۆ ماوەیەک گرت، بەڵام ئەوەى کە تێبینى دەکرا ئەو کەسانەى خۆپیشاندانەکەیان پێکرابوو قەل و قاز دزەکانى شاخ نەبوون و ئەوانە نەبوون کە ڕۆڵى خراپیان بینی بوو لە ناشرینکردن و لە کەدارکردنى شوناسى پێشمەرگە.
هەموو پێشمەرگەى ئاسایى بێ پلە بوون و بەرپرسیان لەگەڵ دا نەبوو، ئەمەش ئەوەى دووپات کردەوە کە بەرپرس و باڵادەستەکانى ناو پێشمەرگە هەمیشە ئەم هێزە بۆ مەرامى کەسیى و مەبەستى تایبەتى بەکاردێنن، نەک پارێزگاریى لە شوناسى پێشمەرگە بکەن.
ڕۆژى ٢٤ى ئەم مانگەش مهڵهبهندی رێكخستنی پێشمهرگهی یهكێتیش لە ڕاگەیەنراوێکدا داواى سەرکردایەتى و مەکتەبى سیاسى و جەماوەرى ئەو حزبە کرد بێنە دەنگ و ڕێگە نەدەن ڕابردووى یەکێتى بە داگیرکەر و ستەمکاران بشوبهێنرێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ قسەیەکی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ کە لە چاوپێکەتنێکدا باسى لە خراپەکاریەکانى بەرپرسانى ئەم دوو حزبە کردبوو.
زۆربەى کات لە کۆبوونەوە و کۆنفڕانسە رۆژنامەنووسییەکاندا بەشێک لە سەرکردە سیاسیی و بەرپرسە باڵاکانى حزبەکان خۆیان بە پێشمەرگە ناودەبەن و بەردەوام لە وتار و لێدوانەکانیاندا ئاماژە بە گرنگیى ڕۆڵى پێشمەرگە دەکەن، بەڵام تەنها لە چوارچێوەى قسەدا ماونەتەوە، کاتێک بەرپرسەکان بیانەوێت ناویان دێنن و بەکاریان دێنن، کاتێکیش کاریان پێیان نەبێت باسیان ناکەن.
ئ.ر