ماڵی محەمەد سابیر لە گەڕەکە کوردییەکانە، بەڵام خوێندنگەکەی لە گەڕەکێکی تورکمانیدایە، ئەو ڕۆژانە ڕێگایەکی دروری بڕیوە بۆ ئەوەی بگاتە خوێندنگاکەی، بەڵام لابردنی ئەو بەربەستە کۆنکرێتیانە وادەکان بە ئاسانی هاتوچۆ بکات.
ماڵی محەمەد سابیر لە گەڕەکە کوردییەکانە، بەڵام خوێندنگەکەی لە گەڕەکێکی تورکمانیدایە، ئەو ڕۆژانە ڕێگایەکی دروری بڕیوە بۆ ئەوەی بگاتە خوێندنگاکەی، بەڵام لابردنی ئەو بەربەستە کۆنکرێتیانە وادەکان بە ئاسانی هاتوچۆ بکات.
ئەو خوێندکارە دەڵێت، بەهۆى ئەو بەربەستانەوە چەندین کۆڵانى بڕیوە تاوەکو دەگەیەشتە خوێننگاکەیان، بەڵام لە ئێستادا ئەو بەربەستە دیوارییانە لابراون و بە ئاسانى بۆ خوێندنگەکەى هاتوچۆ دەکات.
بڕیاردراوە لەماوەی ١٥ ڕۆژدا سەرجەم بەربەستە کۆنکرێتییەکان لاببرێن و هاتوچۆکردنی نێوان ئەو گەڕەکانەی دانیشتوانەکانیان کورد و تورکمانن ئاسایی ببێتەوە.
بۆ دەرکردنی بڕیاری لابردنی بەربەستە کۆنکرێتییەکان، هەشت کۆبوونەوە کراوە لەنێوان بەرپرسانی ئیداریی و نوێنەرانی کورد و عەرب و تورکمانەکانی قەزاکەدا، بۆئەوەی سەرجەمیان رازی ببن بە لابردنی بەربەستەکان.
حەسەن زەین عابدین قائیمقامی قەزای دوزخورماتووش دەڵێت، لە ١٥ ڕۆژ دا هەموو ئەو ناوچانەى بەربەستى کۆنکرێتییان هەیەلاببرێن.
لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ کۆتایی هێنان بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان کورد و حەشدی شەعبی بەربەستە کۆنکرێتییەکان لەنێوان گەڕەکەکاندا دانرا و دانیشتووانی گەڕەکە کوردییەکان نەیاندەتوانی بچنە گەڕەکە تورکمانییەکان، بە پێچەوانەشەوە.
محەمەد سابیر و دانیشوانی ناوچەکە دەیانەوێت دوای لابردنی بەربەستە کۆنکرێتییەکان، دۆخی ناوچەکەیان بە ئارامی بمێنێتەوە و جارێکی دیکە شەڕ لە گەڕەکەکانیاندا دروست نەبێتەوە.
ئ.ر