ماوەی چەند ساڵێکە بڕیاره پڕۆژه‌ى هێماى ده‌روازه‌ى شار له‌سه‌ر ڕێگه‌ى سه‌ره‌كیی نێوان هه‌ڵه‌بجه و ناحیه‌ى سیروان دروستبكرێت، یه‌كێك له كۆمپانیاكانیش دوو ساڵ پێش ئێستا ٢١ دیزاینى پڕۆژه‌كه‌ی له نه‌خشه‌سازان و كۆمپانیاكانى ئه‌ندازیارى وه‌رگرت و، لیژنه‌یه‌كیش له دیوانى پارێزگا ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى په‌سه‌ندكرد، به‌ڵام پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا.

كاوه عەلى جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه دەڵێت، دەستکاریی بەشێک لە دیزاینەکەیان کردووە و ئێستاش شێوەیەکى جوانترى هەیە.
هه‌رچه‌نده دیزاینه‌رانى پڕۆژه‌كه وه‌ڵامى ڕه‌خنه‌ى ئه‌و هاوڵاتییانه‌یان دایه‌وه كه ده‌یانوت هێماکە له شێوه‌ى ئاڵاى توركیا ده‌چێت، به‌ڵام له ئێستادا گروپى كۆمپانیاكانى هه‌ڵه‌بجه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ڕووبه‌رى پێنج دۆنم زه‌وى پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ بكات.
بەپێی دیزاینى پڕۆژه پەسەندکراوەکە، ڕووكارى سه‌ره‌وه‌ى ده‌كرێت به كافتریا و شوێنى كردنه‌وه‌ى پێشانگاى جۆراوجۆر و، به‌شى خواره‌وه‌شى ده‌توانرێت سوودى لێ وه‌ربگیرێت بۆ ڕێڕه‌وى ئۆتۆمبێل و بازگه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان.
میران بورهان به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژەکەش له گروپى كۆمپانیاكانى هه‌ڵه‌بجه دەڵێت، پڕۆژەکە تەنها ئەوەى ماوە بچێتە قۆناغى ئامادەکردنى نەخشەى جێبەجێکارییەکان، ئەوەش لەکاتێکى گونجاو‌دا دەستبەکاردەبێت.
به دروستكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ ده‌روازه‌ى شار، هەڵەبجە دەبێتە یەکەم شار کە خاوەنی دەروازەیەکی مۆدێرن بێت لە هەرێمی کوردستان.
ئ.ر