کاردانەوەکان لەبارەى ڕێککەوتنەکەى نێوان گۆڕان و پارتى بەردەوامە، ڕێبین هەردى نووسەر لەبارەى ڕێککەوتنەکەوە، لە وتارێکیدا نوسیوویەتی، گۆڕان هچ پاساوێكی مهنتقی و قبوڵكراوی بۆ ئهو ڕێكکهوتنه نییه، دەشڵێت، پارتی ئەمجارە پۆستی وای داوە بە گۆڕان کە ئێستا ١٢ کورسی هەیە، پێشتر کە ٢٤ کورسی هەبووە ئەو پۆستانەی پێ نەداوە.
کاردانەوەکان لەبارەى ڕێککەوتنەکەى نێوان گۆڕان و پارتى بەردەوامە، ڕێبین هەردى نووسەر لەبارەى ڕێککەوتنەکەوە، لە وتارێکیدا نوسیوویەتی، گۆڕان هچ پاساوێكی مهنتقی و قبوڵكراوی بۆ ئهو ڕێكکهوتنه نییه، دەشڵێت، پارتی ئەمجارە پۆستی وای داوە بە گۆڕان کە ئێستا ١٢ کورسی هەیە، پێشتر کە ٢٤ کورسی هەبووە ئەو پۆستانەی پێ نەداوە.
ڕەخنەی ئەوەشی لە گۆڕان گرتووە، پێشتر دروشمی گۆڕینی سیستمی سیاسیی هەرێمی لە سەرۆکایەتییەوە بۆ پهرلهمانی هەڵگرتبوو، بەڵام لە ئێستادا گۆڕان لە بەرامبەر بێدهنگبوونیان و ڕازیبوونیان بهوهی پارتی زۆرینە بێت لە دەستەى سەرۆکایەتیدا، بە تەواوى پشتى کردووەتە ئەو بنەمایە.
باسی لەوەش کردووە، ئەو ڕازیبوونەی گۆڕان بە دابەشکاریی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، تەسلیمکردنى پەرلەمانە بە پارتى و نەدەبوو گۆڕان ڕازیبێت و ههر ئەو خاڵهش بهس بوو پاڵ بە گۆڕانەوە بنێت تا بهشداری لهو ڕێكکهوتنهی یهكێتی و پارتیدا نهكات و بچێتهوه ڕیزهكانی ئۆپۆزسیۆن، دڵگرانیی خۆشی نیشانداوە لەوەی گۆڕان لەگەڵ هێزێکدا تەبایە کە یەک ئاماژە نییە بۆ ئەوەی گۆڕانکاریی بەسەردا هاتبێت.
ڕێبین هەردی وتووشیەتی، ئەگهر بڕیاربێت ههرچییهك پارتی و یهكێتی كردیان و گۆڕان قبوڵی بکات، هەق نییە وەک بزووتنەوەیەکی سیاسی بمێنێتەوە و واباشترە وازبهێنن.
سەبارەت بە پرسی تەوافوق لە نێوان پارتی و گۆڕاندا، ڕێبین هەردی دەپرسێت، ئەگەر وەک جارى پێشوو ڕێگەیەک بۆ تەوافوق نەمایەوە و لەسەر خاڵێک نەگەیشتنە ڕێککەوتن چى؟ ئەو کات هەر پێویستە پەنا بۆ زۆرینە بەریتەوە، کە ئەویش کارێکى ڕاستە، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هیچ وادەیەک بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دیارینەکراوە.
لەبارەی پەیوەندییەکانی ڕابردووی گۆڕان و پارتی، ڕێبین هەردی دەڵێت، ههڵوێستی خراپی یهكێتی، چ له تهزویر و چ له پهلاماردانهكهی دوای ههڵبژاردندا، وای لێكردوون، زیاتر سهیری پارتى بکەن، وەک ئەوەى پارتى تەزویرى لێ نەکردبن و پەرلەمانى لێ دانەخستبن و ئاودیوى دێگەڵەى نەکردبێتنەوە.
ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە پارتی و گۆڕان لەبارەی بەشداریکردنی حکومەت ڕێککەوتنی نێوانیان لە پیرمام واژۆکرد، بەپێی ڕێککەوتنەکە گۆڕان پۆستى جێگری سەرۆکی هەرێم و یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چاکسازی و چەند پۆستێکی دیکەی باڵا وەردەگرێت، کە نزیکەی ٦٠ پۆست دەبێت.
ئ.ر