سەلیم میراودەلی زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ بەڕوی کڕیوە و لە ناحیەی حاجیاواوە هاتووەتە شاخی کێوەڕەش بۆ ئەوەی بیانروێنێت.
سەلیم میراودەلی زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ بەڕوی کڕیوە و لە ناحیەی حاجیاواوە هاتووەتە شاخی کێوەڕەش بۆ ئەوەی بیانروێنێت.
ئەو لەگەڵ گروپی هۆشیاریی ژینگەیی لە ڕاپەرین هەڵمەتێکی چاندنی بەڕوویان لە سەر چیای کێوەڕەش کە دەکەوێتە نێوان هەر دوو سنووری قەزای ڕانیە و قەزای پشدەر دەستپێکردووە بۆ ئەوەی ژینگەی ناوچەکەیان بپارێزن و رێژەی سەوزاییش زیاد بکەن.
سەلیم میراودەلی خاوەنی بیرۆکەکە دەڵێت، دەیانەوێت پەیامێک بدەن بە خەڵکى کوردستان بۆ پاراستنى ژینگە و ئەو هەڵمەتەش بەردەوام دەبێت.
جگە لە سنوری ڕاپەرین لە هەڵەبجە و دهۆکیش ئەو هەڵمەتە دەستیپێکردووە و چالاکانی ژینگە باسلەوەدەکەن، ئامانجیان سەوزکردنی کوردستانە بە تایبەتی چیاکان.
چالاکێکى ژینگەییش ئاماژەى بەوەکرد، سەوزایی کەم بووەتەوە و بەهۆى نەبوونى نەوت و سوتەمەنى ئەو دارانەى کە هەشبوون بڕدراون، بە هەزاران بەڕوو دەچێنن بۆ پاکڕاگرتنى ژینگە.
بەشێک لە چالاکانی ژینگەیی لەگەڵ ڕواندنی دار و هەوڵدان بۆ سەوزکردنی ناوچە جیاوازەکان پێیان وایە ئەرکی حکومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدارە کە سزای قورسی ئەو کەسانە بدەن کە دار دەبرن.
هەرچەندە ئامارێکی فەرمی لەسەر رێژەی سەوزایی لەبەردەستدا نییە، بەڵام بەپێی هەندێک ئاماری نافەرمی رێژەی سەوزایی لە سنوری ئیدارەی راپەریندا لە ٥% کەمترە لەکاتێدا بەپێی ستانداردی جیهانی، دەبێت ڕێژەی سەوزایی لە نێوان ١٥% تا ٢٥% بێت.
ئ.ر