ئەمڕۆ سەیران دایکی رۆزە لەبەردەم دادگاى سلێمانى داوایکرد دۆسیەى سوتانى کچەکەی یەکلابکرێتەوە کە دوای سوتانی جەستەی بە بەرچاوییەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سەیران دایکی رۆزە لەبەردەم دادگاى سلێمانى داوایکرد دۆسیەى سوتانى کچەکەی یەکلابکرێتەوە کە دوای سوتانی جەستەی بە بەرچاوییەوە گیانی لەدەستداوە.
لە بەرەبەیانی ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەدا، ڕۆزە عەلی تەمەن ٢٦ ساڵ، بەهۆی سوتانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.
ئەو لە یەکێک لە زانکۆ ئەهلییەکان خوێندکاربووە، ماوەی دوو ساڵیش بوو هاوسەرگیریی کردبوو، کەسوکارەکەی باس لەوە دەکەن، کە پێش ڕووداوەکە چەند جارێک ڕۆزە و هاوسەرەکەی کێشەیان هەبووە، دایکیشی لەسەر ڕووداوەکە سکاڵای هەیە.
پۆلیسیش دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە و تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە ناڕوونە، هاوسەرەکەی ڕۆزاش لەلای پۆلیس ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
لە ساڵانی ڕابردوودا، دەیان حاڵەتی کوشتن و سوتانی ژنان لە هەرێمی کوردستاندا تۆمارکراون، بەشێک لە ڕێکخراوەکانیش گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان کردووە و، داوای بەسزاگەیاندنی تاوانبارانیان کردووە، بەڵام زۆرینەی دۆسیەکان بە ناڕوونی ماونەتەوە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و دادگاکان ئاشکرا نەکراون.
ع.أ