سەردێڕ:

لە خانوویەکی ٢٠٠ مەتریدا ٣٥٠ خوێندکار دەخوێنن

دوو دەوامیشی تێدا دەکرێت
خوێندنگایەکی دوو دەوامی لە خانوویەکی ٢٠٠ مەتریدایە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-02-19

3756 جار خوێندراوەتەوە

ئەم خانووە ٢٠٠ مەترییە کە تەنیا جێی دوو خێزانی تیادەبێتەوە تیایدا نێشتەجێ بن، ماوەی هەشت ساڵە قوتابخانەیە و زیاتر لە ٣٥٠ خوێندکاری هەیە و لە هەر پۆلێکیشدا زیاتر لە ٣٥ خوێندکار وانە دەخوێنن، ئێرە قوتابخانەی باسەڕەی بنەڕەتییە لە گەڕەکی کانی بای شاری سلێمانی.

پاش چوار کاتژمێر لە وانە خوێندن، وەک لە شوێنێکی ناخۆش ڕزگاریان بووبێت، قوتابییەکان بە خێرایی لەو دەرگا بچووکەوە دێنە دەرەوە، قوتابییەکان باس لەوە دەکەن بەهۆی تاریکی پۆلەکان و نەبوونی کارەباوە خۆیان لایتی شەحن دەبەن بۆ قوتابخانەکەیان و پۆلەکەی پێ ڕووناک دەکەنەوە.

بەهۆی نەبوونی حەوشە و شوێنی پشوودانەوە قوتابییەکان لە دۆخێکی خراپدان و لە قوتابخانەکەشدا وانەی وەرزش و هونەر ناخوێنرێت و، تەنیا دوو تەوالێت بۆ ٣٥٠ خوێندکار هەیە.

کەموکوتییەکانی قوتابخانەکە تەنها گرفتی بۆ قوتابی و مامۆستاکان دروستنەکردووە، بەڵکو هاوڵاتییانی نیشتەجێی دەوروبەریشی نیگەرانکردووە.

هەرچەندە ڕێگە بە کامێرای ئێن ئاڕ تی نەدرا وێنەی ناو خانووەکە  تۆماربکات، کە بە کرێ بۆ قوتابخانەکە گیراوە، بەڵام ناو خانووەکە بەم شێوەیەیە. چێشتخانەی خانووەکە کراوە بە ژووری بەڕیوەبەر و مامۆستاکان، لە ژوورەکانی دیکەی وانە دەخوێنن و، زیاتر لە هەشت ساڵە دۆخی ئەم قوتابخانەیە بەم شێوە بەردەوامیی هەیە. بەرپرسانی پەروەردەش تەنها بەڵێنی دابینکردنی زەوی و کابینەیان بە بەڕێوەبەری قوتابخانە داوە.

ع.م