سەردێڕ:

ڕاپەڕین.. چەند گروپێکى خۆبەخش دانەوێڵە بۆ باڵندە کێوییەکان دادەنێن

چەند گروپێکى خۆبەخش دانەوێڵە بۆ باڵندە کێوییەکان دادەنێن
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-02-18

3001 جار خوێندراوەتەوە

ئومێد و هاوڕێکانی بڕی ٧٥٠ کلیۆ گەنمیان لە خێرخوازان کۆکردووەتەوە، ڕێگەیەکی سەخت دەبڕن و ئەو گەنمە دەبەن بۆ بەرزاییەکانی شاخی کێلێ، بۆ ئەو باڵندە و ئاژەڵانەی دادەنێن کە بەهۆی سەرماوە خۆراکیان دەستناکەوێت.


ئومێد و هاوڕێکانی بڕی ٧٥٠ کلیۆ گەنمیان لە خێرخوازان کۆکردووەتەوە، ڕێگەیەکی سەخت دەبڕن و ئەو گەنمە دەبەن بۆ بەرزاییەکانی شاخی کێلێ، بۆ ئەو باڵندە و ئاژەڵانەی دادەنێن کە بەهۆی سەرماوە خۆراکیان دەستناکەوێت.

پێشتریش ئەندامانی ئەم گروپە، بڕی ٥٠٠ کیلۆ گەنمی دیکەیان بردووەتە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری قەڵادزێ، بۆئەوەی ڕێگری بکەن لەوەی باڵندەکان بەهۆی برسێتییەوە کۆچ بکەن بەرەو ناوچەکانی دیکە.

ئومێد ڕەسوڵ چالاکوانی ژینگەیی دەڵێت، بۆئەوەى ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان لەناونەچن پێویستە خەڵک هاوکاریان بێت بە دوورکەوتنەوە لە گرتن و ڕاوکردنى ئەو ئاژەڵ و کێوییانە.

بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی ناوچەکە، لە ساڵانی ڕابردوودا، لە چەند شوێنێکی جیاوازدا دانەوێڵەیان بۆ باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان داناوە، ئێستاش ڕاوکردن و برسێتی بە هۆکار دەزانن بۆ لەناوچوونی بەشێک لە باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان.

حەمە شوان کەریم بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین دەڵێت، کاریانکردووە بۆئەوەى ئەوە بکەن بە کەلتور کە هاوڵاتییان کاتێک دەچن بۆ گەشت و سەیران خۆراک لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئەو ئاژەڵ و باڵندانە.

تا ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا، خزمەتکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان نەبووەتە نەریت، تەنها چەند گروپ و کەسایەتییەک بە ویستی خۆیان کاردەکەن بۆ پاراستنی ئاژەڵان و لەکاتی بەفربارین و سەرمای زستاندا، خۆراک بۆ باڵندەکان دادەنێن.

ئ.ر