وشیار بیاوێڵه‌یی مین هه‌ڵگر هێنده‌ى ئەو ڕقەى به‌رامبه‌ر مین و ته‌قه‌مه‌نى هەیەتی خۆشه‌ویستى بۆ شاره‌كه‌ى هه‌یه، ئه‌م پیاوه هه‌ردوو قاچه‌كانى به‌هۆى مینه‌وه له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام زۆرێك له دڵخۆشییه‌كه‌ى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌یه، بۆیه نزیكه‌ى ١٧ ساڵه تابلۆیەکى داوه له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه پێیبووه.
وشیار بیاوێڵه‌یی مین هه‌ڵگر هێنده‌ى ئەو ڕقەى به‌رامبه‌ر مین و ته‌قه‌مه‌نى هەیەتی خۆشه‌ویستى بۆ شاره‌كه‌ى هه‌یه، ئه‌م پیاوه هه‌ردوو قاچه‌كانى به‌هۆى مینه‌وه له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام زۆرێك له دڵخۆشییه‌كه‌ى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌یه، بۆیه نزیكه‌ى ١٧ ساڵه تابلۆیەکى داوه له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه پێیبووه.
وشیار بیاوێڵه‌یی دەڵێت، ١٨ ساڵە خەریکى ئەو کارەیە و هیچ کەسیش ڕێگریی نەکردووە و، ئەوەش بۆ کارە ئینسانییەکەى دەگەڕێتەوە.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وشیار تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى كردووه به ناوى شاره‌كه‌یه‌وه، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى عێراقیش ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه به پێدانى تابلۆى ئۆتۆمبیل بۆ هه‌ڵه‌بجه، له ئێستاشدا حكومه‌تى هه‌رێم و ئیداره‌ى پارێزگاكه سه‌رقاڵى ئاماده‌كاریین بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه و كۆمپانیاى تایبه‌تمه‌ندیان ڕاسپاردووه بۆ دروستكردنى تابلۆكان.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى پێدانى تابلۆى ئۆتۆمبێل به ناوى هه‌ڵه‌بجه‌وه، چه‌ند بازرگانێك داواى تابلۆكانى ژماره ١ تا ١٠٠ یان كردووه له به‌رامبه‌ر پێدانى ٢٠ ملیۆن دۆلاردا، ئیداره‌ى شاره‌كه‌ش چاوه‌ڕێى ده‌ربڕینى ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمه بۆ فرۆشتنى ژماره تایبه‌ته‌كان و دواتر داهاته‌كه‌ى بۆ پڕۆژه‌كانى پارێزگاكه خه‌رجبكرێت.
كاوه عەلى جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه دەڵێت، پێشبینى دەکات لە ماوەى ئەمساڵدا کاروبارەکانى تایبەت بەو پرسە تەواوبێت.
بۆ ئاگاداربوون له چۆنیه‌تى ئاماده‌كارییه‌كانى پێدانى تابلۆ به ئۆتۆمبیله‌كانى شاره‌كه سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه‌مان كرد، به‌ڵام به بیانووى ئاگادارنه‌بوون له چۆنیه‌تى هه‌نگاوه‌كانى پێدانى تابلۆى ئۆتۆمبێل ئاماده‌نه‌بوون لێدوان بده‌ن.
سه‌ربارى بوونى چه‌ندین كێشه و گرفت له شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى حكومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگایه‌ك، به‌ڵام له ماوه‌ى ساڵى ڕابردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى عێراق بڕیارى كردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه سیادییه‌كانى له پارێزگاكه ده‌ركرد، هه‌ر له كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرت و ڕه‌گه‌زنامه و گومرگ و پێدانى تابلۆى ئۆتۆمبێل.
ئ.ر