تەزرین حسێن ماوەی پێنج ساڵە ناتوانێت لەسەر قاچەکانی بوەستێت، ئەو لە ساڵی ٢٠١٣دا لە پۆلی ١٢ی ئامادەیی بووە، بەیانییەک ویستوویەتی لەگەڵ هاوڕێکانیدا بچێت بۆ خوێندنگاکەی لە ناحیەی سیملان، بەڵام تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوون و بەوهۆیەوە تەزرین هەردوو قاچی لەدەستداوە و ئێستا لەسەر جێگە دەمێنێتەوە، ئەوەش وایکرد، خەونی درێژەدان بە خوێندنی لە زانکۆ نەیەتە دی.

نزیکەی ٥٠٠ هاوڵاتی دانیشتووی ٩ گوندی دۆڵی ڕوست، کێشەی خراپی ڕێگەوبانیان هەیە، دانیشتوانی ئەو گوندانەش دوای بێهیوابوون لەوەی حکومەت ڕێگەکەیان بۆ نۆژنبکاتەوە، خۆیان بە هەرەوەزی دەستیانکردووە، بە پڕکردنەوەی چاڵ و چۆڵەکانی ڕێگاکەیان و هیچ بڕە پارەیەکیش، بۆ هاوکاریکردنیان دابین نەکراوە.
هاوڵاتییان دەڵێن، ئۆتۆمبێلەکانیان بەهۆى ڕێگەکەیان خراپ بووە و هەندێک لە ئۆتۆمبێلەکانیش وەرگەڕاون.
درێژی ڕێگەی ئەو نۆ گوندە نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر دەبێت، ڕێگاکە لە ساڵی ٢٠١٢دا لەلایەن کۆمپانیایەکەوە نۆژەنکرایەوە، بەڵام ئێستا ڕێگاکە پڕبووە لە چاڵ و تاسە و، مەترسی لەسەر ژیانی ئەو کەسانە دروستدەکات کە هاتوچۆی پێدادەکەن.
ئەحمەد قادر قائیمقامی قەزای چۆمان باس لەوە دەکات، زۆرینەی ڕێگاکانی سنووری باڵەکایەتی هاوشێوەی گوندەکانی دۆڵی ڕوست خراپن و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستدەکەنەوە بە پرۆژەکانی ڕێگەوبان لە سنوورەکەدا.
زۆرینەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، کێشەی خراپیی ڕێگاکانی هاتوچۆیان هەیە و لە هەندێک ناوچەش سەرەڕای نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان، بەڵام بەهۆی خراپی کوالێتی ئەو بابەتانەی لە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکاندا بەکاردەهێنرێن، پاش ماوەیەکی کورت دووبارە شەقامەکان پڕدەبنەوە لە چاڵ و تاسە.
ئ.ر