ماوەی شەش کاتژمێرە شەهلا هاتووەتە سەر کارەکەی، ئەو بێهیوابووە لە دامەزران بڕیاریداوە لە قاوەخانەیەکدا کاربکات، ئێستا ڕۆژانە قاوە و شەربەتی میوە، بۆ کڕیارەکانی ئامادە دەکات.
ماوەی شەش کاتژمێرە شەهلا هاتووەتە سەر کارەکەی، ئەو بێهیوابووە لە دامەزران بڕیاریداوە لە قاوەخانەیەکدا کاربکات، ئێستا ڕۆژانە قاوە و شەربەتی میوە، بۆ کڕیارەکانی ئامادە دەکات.
خراپی دۆخی دارایی، هۆکاربووە بۆ ئەوەی زیاتر کچان و ژنان ڕوو لە کارکردن بکەن لە بازاڕەکاندا، ئێستا لە بازاڕەکاندا لەپاڵ پیاواندا ژنانیش کاردەکەن و بەشێکیان ئاستەنگەکانی کارکردنیان تێپەڕاندووە و خاوەن کاری خۆیانن.
ئافرەتان چەندین ساڵە داوادەکەن، لە پۆستە حزبی و حکومییەکاندا هاوشانی پیاوان بن و ئاستەنگیان بۆ دروست نەکرێت، بۆئەوەی هاوشانی پیاوان پۆستە باڵاکان بەڕێوەبەرن.
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکی ڕێکخراوێک، کە کار بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکات، خێزان و کەلتور و ئایین و پارتە سیاسییەکان، هۆکارن بۆ بۆ دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم کاری ژاناندا.
ئێستا کارکردنی ئافرەتان بووەتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ زیادبوونی داهاتی خێزانەکان و ئافرەتانیش دەیانەوێت لەسەر پێی خۆیان بووەستن و خاوەن کار و داهاتی خۆیان بن، کە ئەوەش دەبێتە هۆکارێک بۆ گەشەسەندی ئابووری هەرێمی کوردستان.
ع.م