چه‌ند ساڵێكه له ڕێگه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى باشماخەوە له سنورى پارێزگاى سلێمانى نه‌وت له ڕێگه‌ى ته‌نكه‌ره‌وه هه‌نارده‌ى ئێران ده‌كرێت، به وته‌ى چه‌ند شۆفێرێك له كاتژمێر ١٢ى شه‌وى پێنج شەممە، ئه‌و ته‌نكه‌ره نه‌وتانه‌ى هاتوونه‌ته ئێره، كارى گومرگییان بۆ ناكرێت و ئێستا له گه‌راجێكى نزیك ده‌روازه‌كه وه‌ستاون.

بەپێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێم، هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە بۆ ئێران لە سەرجەم دەروازە سنورییەکانی هەرێمەوە بە فەرمی ڕاگیراوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە هۆکاری ڕاگرتنەکە نەدراوە.
بەڕێوەبەرى گشتیی گومرگى هەرێمیش بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، بڕیارەکە لە ١٤ى ئەم مانگە دەرچووە و لە ئێستادا چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ئه‌و شۆفێرانه‌شى كه له گه‌راجى بارهه‌ڵگره‌كانى نه‌وت وه‌ستاون و چه‌ند ساڵێكه له هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌رقاڵى گواستنه‌وه‌ى نه‌وته به ته‌نكه‌ر، بەدیار تانکەرەکانیانەوە دانیشتوون و ناشزانن تا کەی دەبێت چاوەڕوان بن.
بۆ وه‌رگرتنى زانیاری ده‌رباره‌ى هۆكارى ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت بۆ ئێران، چه‌ندجارێك په‌یوه‌ندیمان كرد به بەرپرسانى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه.
ئه‌م بڕیاره لەکاتێکدایە، چەندین ساڵە ڕۆژانە بە سەدان تانکەرى نەوت لە هەرێمى کوردستانەوە هەناردەى ئێران دەکرێت و داهاتەکەشی نادیارە.
ع.م