پورە سەلوەی تەمەن ٦٨ ساڵ، بە ئومێدی ئەوەی لە كرێچێتی ڕزگاری ببێت، پێنج ساڵ پێش ئێستا حەوت هەزار دۆلاری داوەتە پرۆژەی گوندی كۆری، بەڵام تا ئێستا نە چارەنووسی خانووەكە، نە ئەو پارەی داویەتی دیارنییە.
پورە سەلوەی تەمەن ٦٨ ساڵ، بە ئومێدی ئەوەی لە كرێچێتی ڕزگاری ببێت، پێنج ساڵ پێش ئێستا حەوت هەزار دۆلاری داوەتە پرۆژەی گوندی كۆری، بەڵام تا ئێستا نە چارەنووسی خانووەكە، نە ئەو پارەی داویەتی دیارنییە.
ئەو لەگەڵ ژمارەیەك لە زیانلێكەوتووانی پرۆژەی گوندی كۆری بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا گردبوونەوە.
لە کۆی پێنج هەزار یەکەی گوندی کۆری تا ئێستا نزیکەی هەزار یەکەیان تەواوبووە و، زیاتر لە چوار هەزاریان تەواونەکراون، خاوەنی یەکەکانیش نزیکەی دوو کاتژمێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران مانەوە و، بۆ ماوەیەک ڕێگەی بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانیان داخست.
لە ساڵی ٢٠١٤دا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بڕیاردرا پرۆژەی گوندی کۆری بۆ کەسانی کرێچی و کەمدەرامەت دروستبکرێت، هەر کەسێکیش بەشداری پرۆژەکەی کرد، بڕی حەوت هەزار دۆلاری لێ وەرگیرا.
نوێنەری زیانلێکەوتووان لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمدا کۆبووەوە و داواکاریی ئەو هاوڵاتییانەی دایە حکومەت.
بەشێک لە پەرلەمانتاران کە لە گردبوونەوەکەدا بوون و گوێیان لە داواکاریی زیانلێکەوتووانی گوندی کۆری گرت، پشتیوانی خۆیان بۆ داواکارییەکانیان دەربڕی.
حکومەتی هەرێم لە ساڵانی ڕابردوودا، چەند پرۆژەیەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کرێنشینان ڕاگەیاندووە، بەڵام بەشێک لە پرۆژەکان تەواونەکراون، هاوکات ڕێژەی ئەو کەسانەی کە کرێچین بەردەوام زیاد دەبن و، چاوەڕوانییان بۆ دەستکەوتنی یەکەیەکی نیشتەجێبوون کۆتایی نەهاتووە.
ع.م