بەپێی بریارێکی نوێی شارەوانی سلێمانی، لەمەودوا ڕێگا نادات لە سەر زەوی 200 مەتری دوو خانوو دروست بکرێت و زەوییەکە بۆ دوو پارچە دابەشبکرێت.
بەپێی بریارێکی نوێی شارەوانی سلێمانی، لەمەودوا ڕێگا نادات لە سەر زەوی 200 مەتری دوو خانوو دروست بکرێت و زەوییەکە بۆ دوو پارچە دابەشبکرێت.
زەردەشت ڕەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، بڕیارهکە گشتاندنی بۆ كراوە بۆ شارهوانییهكانی راپهرین و تاسڵوجه و لە ههردوو شارهوانی رۆژههڵات و رۆژئاوای سلێمانی کاری پێدەکرێت و چەند مەرج و ڕێنماییەکیشیان لەگەڵ بریارەکەدا خراوەتەڕوو.
بەشێک لە خاوەن نوسینگەکان و هاوڵاتیان، بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیاندا نابینن و دەڵێن، ئەو بڕیارە لە قازانجی هاوڵاتیانی کەمدەرامەتدا نیە، لەلایەکی دیکەوە بازاڕی فرۆشتنی زەویی و خانووبەرە کەمدەبێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا بەشی زۆر هاوڵاتیان زەوییەکی ٢٠٠ مەترییان دەکڕی و دوو خانوویان لەسەر درووست دەکرد بەڵام لە دوای ئەو بریارەوە ناتوانرێت خانوو لەسەر زەوییەک درووست بکرێت کە کرابێت بە دوو بەشەوە.
ئ.ر