ئێوارەی ڕۆژی هەینی، بەرپرسێکی حەشدی شەعبی دەچێتە سەر خانووی هاوڵاتیەکی کورد و کە کرێچی تێدابووە و بەکرێچی خانوەکە دەڵێت، کە ئیتر پارەی کرێکە بدەن بە ئەو، بەڵام دوای ئاگەدارکردنەوەی خاوەن خانوەکە، لەلایەن کرێچیەکەوە، گرژی لەنێوان خاوەن خانووەکە و بەرپرسەکەی حەشدی شەعبیدا دروست دەبێت.

لە کاتی دروستبوونی گرژییەکەدا بەرپرسەکەی حەشی شەعبی و دوو پاسەوانی دەستڕێژی گوللـە، لە خاوەن خانووەکە و براکانی دەکات و لەئەنجامدا، برایەکی خاوەن خانووەکە کوژراوە و خۆشی برینداربووە.
کەریم حەمە ساڵ کە خاوەنی خانووەکەیە لەبارەی ڕووداوەکەوە دەڵێت، لە ساڵی ٢٠٠٩ ەوە زەوی ئەو خانووەیان کریوە و ئێستا ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی دەیەوێت خانووەکەیان داگیربکات و دوای ڕووداوەکەش سکاڵای یاساییان تۆمارکرادووە، بەڵام بەرپرسەکەی حەشدی شەعبی هەڵهاتووە.
لەسەر ڕووداوەکە پۆلیسی کەرکوک دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە و لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی بەرپرسەکەی حەشدی شەعبی.
سەلام حەمە ساڵح ئەو کەسەی لە ڕووداوەکەدا کوژراوە، باوکی پێنج منداڵ بووە و تەمەنی ٤٥ ساڵ بووە و کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بووە.
ع.م