سەردێڕ:

هەولێر.. لەسەر کێشە و داواکارییەکانی گەنجان ڕووپێوی دەکرێت

لەسەر کێشە و داواکارییەکانی گەنجان ڕووپێوی دەکرێت
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-02-09

1654 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی ئاماری هەرێم بە هاوكاریی دەزگای ئاماری عێراقی و ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان دەستیانكردووە بە ئامادەكاری بۆ ڕووپێوییەك لەسەر كێشە و داواكارییەكانی گەنجان.


دەستەی ئاماری هەرێم بە هاوكاریی دەزگای ئاماری عێراقی و ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان دەستیانكردووە بە ئامادەكاری بۆ ڕووپێوییەك لەسەر كێشە و داواكارییەكانی گەنجان.

شوان عەباس سه‌رپه‌رشتیاری ڕووپێوییەكە لە دەستەی ئاماری هەرێم باس لەوە دەكات، ئامانجیان ئەوەیە بە ئامار كێشە و گرفتەكانی گەنجان بخەنەڕوو، هاوکات داتایەکی دروستیشیان لەبەردەستدا دەبێت، لەبارەی پەروەردە و بێکاری و تەندروستی و باری کۆمەڵایەتی گەنجان.

ئەزمەڕ خەلیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمیش دەڵێت، لەلایەن توێژەرەکانەوە سەردانى خێزانەکان دەکرێت و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت و شیدەکرێتەوە و دواتر گفتوگۆى دەکەن، لە ڕێگەی ئەنجامەكانی ئەم ڕووپێوییەوە، ڕاپۆرتێكی گشتگیر ئامادە دەکەن بۆ كابینەی نوێی حکومەت و پەرلەمان، بۆئەوەی کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی گەنجان بکرێت.

لە ڕووپێوییەکەدا باس لە گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دەکرێت لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١٤ و کاریگەرییەکانی لەسەر گەنجان و مێردمنداڵان، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا کارە مەیدانییەکانی ڕووپێوییەکە دەستپێدەکات و لە چوار مانگدا کۆتایی دێت.

ئ.ر