بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک، تەنها لە ساڵی ۲۰۱٨دا نزیکەی ھەزار و ٨٠٠ حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە سەنتەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی کەرکوک تۆمارکراون.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک، تەنها لە ساڵی ۲۰۱٨دا نزیکەی ھەزار و ٨٠٠ حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە سەنتەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی کەرکوک تۆمارکراون.
ئەو ڕێژەیە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک لە ساڵی٢٠١٧دا نزیکەی ھەزار و ٦٠٠ حاڵەت تۆمارکراوە و لە ساڵانی پێشتریشدا لە خوارھەزار حاڵەتەوە بووە.
بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشیی شێرپەنجەی کەرکوکیش دەڵێت، هەرچەندە بەشێک لە نەخۆشەکان خەڵکی دەرەوەی شاری کەرکوکن بۆ وەرگرتنی چارەسەر لەوێ تۆمارکراون، بەڵام هێشتا ڕێژەکە زۆر بەرزە.
بە وتەی پسپۆڕانی نەخۆشیی شێرپەنجە، پیسیی ژینگە هۆکارێکی سەرەکیی توشبوونە بەو نەخۆشییە، لەبارەی ژینگەی کەرکوکیشەوە شارەزایەکی بواری ژینگە دەڵێت، ژینگەی کەرکوک هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بەهۆی بوونی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت لە دەوروبەری شارەکە.
بەپێی ئامارێک، تەنها لە سەدا یەکی پارێزگای کەرکوک سەوزاییە و لە ساڵی ۱۹٦٤ەوە هەتا ئێستا حکومەت هیچ پرۆژەیەکی ناشتنی داری بە فەرمی ئەنجامنەداوە، ئەوە جگە لەوەی نزیکەی ٣٠ ساڵە ڕێگری لە داربڕینەوە نەکراوە.