سەردێڕ:

نەورۆز و بەهار کڕیاری بۆ بازاڕی جلی کوردی زیاتر کردووە

بەهار و نەورۆز خواست لەسەر جلی کوردی زیاتر دەکات
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-02-05

9129 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەهار و ئاهەنگەکانی نەورۆزدا، بازاڕی جلوبەرگی کوردی پڕ دەبێت لە گەنج و پیر، بۆ پۆشینی جلێکی نوێ، هەموان بەدوای قوماشی باش و بەرگدرویەکی باشدا وێڵن.


لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەهار و ئاهەنگەکانی نەورۆزدا، بازاڕی جلوبەرگی کوردی پڕ دەبێت لە گەنج و پیر، بۆ پۆشینی جلێکی نوێ، هەموان بەدوای قوماشی باش و بەرگدرویەکی باشدا وێڵن.

بەشێكی زۆری قوماشەکانی جلوبەرگی کوردی لە وڵاتی چین و هیندستانەوە هاوردە دەکرێن، فرۆشیارێکیش دەڵێت، نرخی قوماش بەپێی کوالێتییەکەی دیاری دەکرێت.

بەرگدوورەکان هاتنی وەرزی بەهار خۆشحاڵی کردوون، دەشڵێن تەنها لە وەرزی بەهاردا قازانجێکی باش دەکەن و داهاتێکی باشیان دەستدەکەوێت.

قەیرانی دارایی ڕێگرنەبووە، لەوەی خواست لەسەر جلوبەرگی کوردی کەمببێتەوە، هاوڵاتیان وەک نەریتێک لە وەرزی بەهار و ئاهەنگەکانی نەورۆزدا جلوبەرگی کوردی لەبەر دەکەن، بەشێک لە هاوڵاتیانیش گرنگی بە جۆر و نرخی قوماشەکان دەدەن.

ژنان زیاتر لە پیاوان گرنگی بە ڕەنگ و جۆری قوماشەکان دەدەن، هەربۆیە بەردەوام بەدوای جۆر و ستایلی نوێی قوماشدا دەگەڕێن، ساڵانەش زۆرترین گۆڕانکاری لە ڕەنگ و نەخش و پێکهاتەی قوماشەکەیدا دەکرێت و لە شێوازی دورینەکەشیدا گۆڕانکاری دروستبووە، بەڵام هێشتا جلوبەرگەکان مۆرکی کوردەوارییان پێوەدیارە.

ع.م