لەگەڵ ئەوەی ماوەی پێنج ساڵە، پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزای پشدەر وەستاون، بەو هۆیەشەوە ناوچەکە پێویستی بە پرۆژەی زیاترە.
لەگەڵ ئەوەی ماوەی پێنج ساڵە، پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزای پشدەر وەستاون، بەو هۆیەشەوە ناوچەکە پێویستی بە پرۆژەی زیاترە.
بەشێک لە هاوڵاتیان و شۆفێران داوادەکەن لەو پارەیەی حکومەتی عێراق بۆ سنورەکەی دابینکردووە، چاڵوچۆڵ و خراپی ڕێگاکانی پێ چارەسەربکرێت.
لە بودجەی ٢٠١٩ ی عێراقدا ١٤ ملیار بۆ شارەکانی دهۆک و هەڵەبجە و سۆران و ڕانیە و قەڵادزێ دیاریکراوە، لە دەرەوەی پشکی هەرێمی کوردستانە، بەوتەی ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، پارەکە لە ڕێگەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە، بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە لە شارەکاندا خەرجدەکرێت.
لەسەر پشكی شارەکەی لەو ١٤ ملیار دینارە، قائیمقامی قەڵادزێ دەڵێت، بەو پارەیە شەقامی ٦٠ مەتری قەڵادزێی جێبەجێ دەکەن.
زۆربەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، کێشەی خراپی ڕێگەوبان و نەبوونی خزمەتگوزارییان هەیە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردووشدا بەهۆی قەیرانی داراییەوە، زۆربەی پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراون و پرۆژەی نوێ نەخراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ع.م