سەردێڕ:

یاریزانێکى دێرین بەدەست نەخۆشیی قاچەکانییەوە دەناڵێنێت

یاریزانێکى دێرین بەدەست نەخۆشیی قاچەکانییەوە دەناڵێنێت
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2019-02-04

5172 جار خوێندراوەتەوە

​تا پێنج مانگ پێش ئێستا، دلێر ڕه‌سول وەک مامۆستا و کەسێکی گورجوگۆڵ له‌ گۆڕه‌پان و فێستیڤاڵه‌ وه‌رزشییه‌کاندا ده‌بینرا، بەڵام ئێستا به‌هۆی نه‌خۆشییەوە، له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدا که‌تووه و هاوڕێکانی بۆ دڵنه‌وایی پۆل پۆل به‌سه‌ریده‌که‌نه‌وه.


تا پێنج مانگ پێش ئێستا، دلێر ڕه‌سول وەک مامۆستا و کەسێکی گورجوگۆڵ له‌ گۆڕه‌پان و فێستیڤاڵه‌ وه‌رزشییه‌کاندا ده‌بینرا، بەڵام ئێستا به‌هۆی نه‌خۆشییەوە، له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدا که‌تووه و هاوڕێکانی بۆ دڵنه‌وایی پۆلپۆل به‌سه‌ریده‌که‌نه‌وه.

دلێر ڕه‌سوڵ دەڵێت، سەرەتاى نەخۆشییەکەى پێنج مانگ لەمەوبەر دەستیپێکرد، کاتێک هەستى بە ئازار کردووە چووەتە لاى پزیشک، دواى پشکنینی گشتی دەرکەوتووە کە ڕۆماتیزمى هەیە.

دلێر ڕەسوڵ مامۆستا و پێشمەرگەی دێرین بووە، یەکێکش بووە لە یاریزانەکانی یاریی باسکە، بەڵام ئێستا بەهۆی نەخۆشیی قاچەکانییەوە ناتوانێت وەک جاران بجوڵێت.

دلێر ڕه‌سوڵ دەشڵێت، بەسەرکردنەوەى یاریزانانى هاوڕێى دڵى خۆشکردووە و پۆل پۆل دێن و لە هەموو شارەکانى کوردستانەوە سەردانی دەکەن.

ڕێبین دلێر کوڕی ئەو وەرزشکارە داوادەکات، لە بەرامبەر خزمەتە وەرزشییەکانی باوکیدا، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاوڕ لە باوکی بدەنەوە و کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی.

ئەو وەرزشکارە دێرینە، لە یانەکانی هەولێر و برایەتی و هەڵبژاردەی باسکەی هەرێمی کوردستان و عێراق یاریی کردووە، ماوەیەکیش ڕاهێنەری هەڵبژاردەی باسکەی کچانی عێراق بووە، لە ئێستاشدا جێگری سەرۆکی یەکێتیی پاسکیلسواریی هەرێمی کوردستانە و زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە بواری وەرزشدا کاریکردووە.

ئ.ر