سەردێڕ:

لەمەودوا کەس ناتوانێت کلیل و سویچی ئۆتۆمبێل کۆپی بکات بێ ڕەزامەندیی ئەمنى

لەمەودوا کەس ناتوانێت کلیل و سویچی ئۆتۆمبێل کۆپی بکات بێ ڕەزامەندیی ئەمنى
فۆتۆ: 
2019-02-04

32244 جار خوێندراوەتەوە

مستەفا ئەحمەد کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی کلیلسازە، ئەزموونی کارەکەی وایلێکردووە وەک خۆی دەڵێت، کاتێک ھاووڵاتییان داوای کۆپیکردنی کلیل یان سویچی لێدەکەن، دەزانێت بۆ خۆیەتی یان دەیەوێت دزی پێبکات، باس لەوەش دەکات، سەدان جار داوای لەبەرگرتنەوەی ئەو کلیلانەی لێکراوە، بەڵام نەیکردووە.

هەرچەندە لەبەرگرتنەوە و دروستکردنی کلیل و سویچی ئۆتۆمبێل بۆ هەندێک کەس کارێکی پێویستە، بەڵام لای دەزگا ئەمنییەکان کارێکی هەستیارە و ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ ئاگاداربوون لەو کەسانەی کە پێویستییان بە دروستکردنی کلیل و سویچە، ئەمەش لەپێناو ڕێگرتن لە کەسانێک کە نیازی دزى یان تاوانێکیان هەیە.

سەرکەوت ئەحمەد بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، کەسێک کە کلیلی قاسەیەک یان سویچی ئۆتۆمبێلێک کۆپی بکات، دەبێت کارتى زانیارى یان پێناسێکی باری شارستانى پێبێت بۆئەوەى بزانرێت کێ زۆرترین ڕێژەى کلیل دروستکردنى کردووە.

ساڵی ٢٠١٨، ٤٥ حاڵەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە شاری سلێمانی ھەبووە و، چەندین حاڵەتی دزینی ماڵان و قاسە ھەبووە پۆلیسیش دەڵێت، ڕێوشێنی توند دەگرنەبەر بۆ کەمکردنەوە و نەھێشتنی ئەو جۆرە دزییانە و بەسزاگەیاندنی تاوانباران. لەمەودواش ڕێوشوێنەکانی دروستکردنی کلیل و سویچ توندتر دەکرێن لەپێناو کۆنترۆڵکردن و ڕێگرتن لە حاڵەتی نەخوازراو، دەبێت ئەو کەسانەی کە کارێکی پێویستیان دەبێت، مامەڵە و ڕەزامەندیی دەزگا ئەمنییەکان وەربگرن، ئەمەش بۆ ڕێکخستنی کاری کلیلسازەکانە، کە لەناو شاری سلێمانی دەیان کەس سەرقاڵی ئەم پیشەیەن.

ئ.ر