سەردێڕ:

سلێمانی.. وردەکاریی گردبوونەوەکەی ئەمڕۆی شۆفێرانی تەکسی دژی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ

گردبوونەوەی ئەمڕۆی بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی لە دژی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-02-04

3852 جار خوێندراوەتەوە

دژی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بۆ سنوردارکردن و ڕێکخستنی کاری شۆفیرانی تاکسی، بەشێک لە شۆفیرانی تاکسی و، ئەو کەسانەی کە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی تاکسی دەکەن گردبوونەوە و بۆ ماوەیەک شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودیان داخست.

ئەو کەسانەی بەشداریی گردبوونەوەکەیان کردبوو، باسیان لەوە دەکرد، بەهۆی بڕیارەکەوە نرخی تاکسی دابەزیوە و زیانیان بەرکەوتووە.

لەکاتی گردبوونەوەکەدا ئاڵوزی کەوتنە نێوان هێزە ئەمنییەکان و شۆفێرەکانەوە، بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکەش بەشێک لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بەربەستێکی مرۆییان دروستکرد و، پشتیوانیی خۆیان بۆ شۆفێرەکان دەربڕی و داوایانکرد وەزارەتی ناوخۆ بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە.

لەکاتی ڕووماڵکردنی گردبوونەوەی شۆفێرەکانیشدا هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە تیمی ئێن ئاڕ تی کرد و کۆتاییان بە گردبوونەوەکە هێنا.

لە ھەرێمی کوردستان، نزیکەی ٩٥ ھەزار تاکسی ھەیە و تا ئێستاش ھیچ پێوەر و بڕیارێک نەبووە بۆ ڕێکخستنی کاری ئەو تاکسییانە، بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لەمەودوا ڕێگە بە پێشمەرگە، ئاسایش، پۆلیس و فەرمانبەرانى حکومی، جگە لە پلە حەوت و هەشت، نادرێت کاری تاکسى بکەن.

ع.م