سەدرەدین و پێنج منداڵەکەى ڕێگای کۆچی نایاساییان گرتەبەر، سەرەنجام ٢ی ئەم مانگە شاهین و شازین و شاجوان، کە تەمەنیان لە نێوان دوو ساڵ بۆ شەش ساڵ بوو، لە ئاوی نێوان یۆنان و تورکیا خنکان و باوک و شازاد و شایانی خوشک و برا گەورەکەیان ڕزگاریان بوو، بەڵام چۆن ڕزگاربوونێک.

کاتێک بەلەمەکەیان تێکشکاوە لە ئاوی مەریج، دەستبەجێ دوو لە منداڵی سەدرەدین خنکاون و یەکێکی دیکەی بەهۆى درەنگ گەیشتنى هێزی دەریایی یۆنان بۆ ڕزگارکردنیان، بەهۆی سەرماوە گیانى لەدەستداوە.
لە ئێستادا خوشکی سەدرەدین نازانێت هاوار بۆ گیانلەدەستدانی سێ برازاکەى بکات، یان بێنازی و بێ چارەنووسی برا و دوو برازاکەى دیکەى.
هەرچەندە هێشتا تەرمی یەکێک لە منداڵەکان دیارنییە، بەڵام دوای گەیشتنى ڕزگاربووەکان بە یۆنان کە چەند کۆچبەرێکى دیکەى هەرێمی کوردستانیان لەگەڵدا بووە، چارەنووسیان نادیارە و بنەماڵە و دەزگا و ڕێکخراوەکانى ئەو بوارەش نازانن لە کوێن و چۆن پەیوەندییان پێوە بکەن.
سەدرەدین پێشتر کارمەندی ئاسایش بووە و ماوەی پێنج مانگە چووەتە تورکیا و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن هاوکارییان بکەن بۆ هێنانەوەی تەرمی منداڵەکانیان.
بەپێى ئامارەکان، تەنها لە ساڵی ٢٠١٨دا ٧٣ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لەڕێی کۆچکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات گیانیانلەدەستداوە و ١٨ هاوڵاتى دیکەش بێسەروشوێن بوون.
ع.م