سەردێڕ:

سلێمانی.. کونسوڵخانەی هیندستان و ژووری بازرگانی لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی نوسینگەیەک بۆ پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییان

فۆتۆ: 
2019-02-04

3596 جار خوێندراوەتەوە

تادێت ژمارە ئەو کەسانە زیاتر دەبێت، کە بۆ چارەسەری نەخۆشەکانیان سەردانی دەرەوەی وەڵات دەکەن، زۆرترین نەخۆشی هەرێمی کوردستانیش بۆ چارەسەر دەچنە هندستان.


تادێت ژمارە ئەو کەسانە زیاتر دەبێت، کە بۆ چارەسەری نەخۆشەکانیان سەردانی دەرەوەی وەڵات دەکەن، زۆرترین نەخۆشی هەرێمی کوردستانیش بۆ چارەسەر دەچنە هندستان.

کونسوڵخانەی وڵاتی هیندستان لە هەرێم، بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانی، دەیانەوێت نوسینگەیەک لە سلێمانی بکەنەوە، بۆ پێدانی ڤیزا و ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، بەو هۆیەشەوە ئەو کەسانەی پێویستیان بەوەیە بۆ چارەسەر بچنە هندستان دەتوانن ڕاستەوخۆ لەو نوسینگەیە ڤیزا وەربگرن.

لە سلێمانی هەشت نوسینگە، نەخۆش دەنێرن بۆ هندستان و دەڵێن، لە ئێستادا بۆ وەرگرتنی ڤیزای نەخۆشەکانیان، دەبێت داواکاری وەرگرتنی ڤیزا بنێرنە بەغدا، بەوەش خەرجییەکان لەسەر نەخۆش زیاتر دەبێت و هەر ڤیزایەکیش نیزکەی ٢٠٠ دۆلاری تێدەچێت.

بەهۆی چوونە دەرەوەی سەدان نەخۆشەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، ساڵانە بە سەدان هەزار دۆلار لە داهاتی هەرێمی کوردستان دەچێتە دەرەوە، بەشێک لە شارەزایانی ئابووریش بە پێویستی دەزانن، نەخۆشخانەی پێشکەوتوو و پزیشکی بەتوانای وڵاتان بهێنرێنە هەرێم، بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش و لەو ڕێگەیەشەوە داهاتی هەرێمی کوردستان لەناوخۆدا دەمێنێتەوە و خەرجییەکان لەسەر نەخۆش کەمتردەبنەوە.

د.ن