حکومەتی هەرێم دەیەوێت، ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبای نیشتمانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە کەمبکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی جێبەجێکردنی پرۆژەیەکە، بۆ قەدەغەکردنی ئەو ئامێرە کارەباییانەی کە بۆ کارکردنیان بڕێکی زۆری کارەبا بەکاردەهێنن.

ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری کوالێتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، داوای ڕاگرتنی هاوردەکردنی ئەو ئامێرانەیان کردووە کە وزەی کارەبای زۆریان پێویستە، چونکە هۆکاری بەفیڕۆدانی بەشێكی زۆری کارەبای هەرێمن.
ئەو ئامێرانەی وزەی زۆریان پێویستە بریتین لە، هیتەری کارەبایی و ئامێری ئاو گەرمکردن و سپلیت و چەند ئامێرێکی دیکە.
سیروان محەمەد بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، "تا ئیستا سیستمێکی باشیان نییە بۆئەوەی ڕێگری بکەن لە هاوردەکردنی ئەو ئامێرانە."
بەشێک لە کۆمپانیاکان و فرۆشیارانی ئامێرە کارەباییەکان باسیان لەوە کرد، بڕیاری قەدەغەکردنی ئەو ئامێرانە سەرناگرێت، چونکە زۆربەی هاوڵاتییان ئەو ئامێرانە بەکاردەهێنن، دەبوو حکومەت لەبری قەدەغەکردن، چارەسەرێکی دیکەی بدۆزیایەتەوە بۆ کۆتاییهاتن بە کێشەی کارەبا.
لە هەرێمی کوردستاندا، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوبەشی کارەبا بوونیان هەیە و خواست لەسەر کارەبا زیاتر لە شەش هەزار و ٥٠٠ مێگاواتە، بەڵام نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنرێت، ئەوەش پێداویستی هاوڵاتییان پڕناکاتەوە.
د.ن