لە کونجێکی شەقامی باتەی ناوەڕاستی بازاڕی هەولێر، پیاوێکی بەساڵاچووی خاوەن پێداویستیی تایبەت بەدیدەکرێت، کە خەڵکی باکوری کوردستانە و باس لەوە دەکات، کەسوکاری نییە و ماوەی مانگێکە شەو و ڕۆژ لەسەر شەقامەکان دەمێنێتەوە.

بەشێک لە دوکاندارەکانی شەقامی باتە دەڵێن، ڕۆژانە هاوکاریی ئەو هاوڵاتییە بەساڵاچووە خاوەن پێداویستییە تایبەتە دەکەن و خواردنی بۆ دەکڕن.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم بە پێویستی دەزانێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕەچاوی لایەنی مرۆیی ئەو هاوڵاتییە بەساڵاچووە بکەن و، شوێنی حەوانەوەی بۆ دابینبکرێت.
بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەو هاوڵاتییانەی دێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کارکردن، لەلایەن کۆمپانیا تایبەتمەندەکانەوە کاروبارەکانیان بۆ ڕایی دەکرێت و شوێنی مانەوەیان بۆ دیاریدەکرێت، بەڵام ئەو هاوڵاتییە بەساڵاچووە، بە سەردان هاتووەتە هەرێمی کوردستان.
د.ن