هەرچەندە پێشتر هاوڵاتییانى هەرێم لە گرانى نرخى کارتی هێڵەکانی ئینتەرنێت و مۆبایلەکانیان ناڕازیبوون، بەڵام بە جێبەجێنەکردنى بڕیارێکى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق بۆ دابەزاندنى لە سەدا ٢٥ى نرخى ئینتەرنێت، ناڕەزایەتییەکانی زیاتر کرد.

بەشێک لە ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنی لە ڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، کەمپینێکیان ڕاگەیاند و لە ڕێگەی نوسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی عێراقەوە داوایانکرد، فشاری زیاتر بکرێت بۆ دابەزاندنی نرخی کارتی هێڵەکانی ئینتەرنێت و مۆبایل.
کۆتایى مانگى ڕابردوو، وەزارەتى گەیاندنى عێراق نرخى کارتی هێڵەکانى ئینتەرنێت و لە سەدا ٢٥ی کەمکردەوە و بڕیارەکەش جێبەجێکرا، بەختیار شاوەیس ئەندامی پەرلەمانى عێراقیش دەڵێت فشاردەکەن بۆ ئەوەی نرخی کارتی هێڵەکانی ئینتەرنێت و مۆبایل لە هەرێم کەمبکرێنەوە.
ڕۆژانە هاوڵاتییان بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی ڕۆژانەیان، مۆبایل و ئینتەرنێت بەکاردەهێنن، بەشێک لە هاوڵاتییانیش باس لەوە دەکەن، هەر بڕیارێک لە بەغدا بۆ زیادکردنی نرخ دەربچێت هەرێم پێوەی پابەند دەبێت، بەڵام کە بڕیار دەدرێت بۆ دابەزاندنی نرخ، هەرێمی کوردستان پێوەی پابەندنابێت.
ع.م