کاسبكاران و شۆفێرانى مه‌رزى پشته، به‌هۆى خراپى رێگاوبانی مه‌رزه‌كه و مامه‌ڵه‌ى نه‌گونجاوى به‌شێك له كارمه‌ندانى گومرگى مه‌رزه‌كه‌وه، مانیانگرت و ئاماده‌نه‌بوون بچنه كۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ هێنانی کەلوپەل.
کاسبكاران و شۆفێرانى مه‌رزى پشته، به‌هۆى خراپى رێگاوبانی مه‌رزه‌كه و مامه‌ڵه‌ى نه‌گونجاوى به‌شێك له كارمه‌ندانى گومرگى مه‌رزه‌كه‌وه، مانیانگرت و ئاماده‌نه‌بوون بچنه كۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ هێنانی کەلوپەل.
مەرزی پشتە دەکەوێتە سنووری ناحیەی به‌مۆ لەپارێزگای ھەڵەبجە، یەکێکە لە مەرزە لاوەکییەکان، له‌ماوه‌ى دووساڵى رابردووش‌دا چه‌ند جارێك رێگاوبانى مه‌رزه‌كه چاكراوه، تێچووەکەشی لەسەر ئەرکی بازرگانەکان و شۆفێرەکان بووە.
جگه له گرفتى رێگاوبان، شۆفێره مانگرتوه‌كان باسیان له‌وه‌كرد، ته‌واونه‌بوونى كاره‌كانى به‌نێوده‌وڵه‌تى مه‌رزه‌كه و خراپى هه‌ڵسوكه‌وتى به‌شێك له كارمه‌ندانى گومرگى مه‌رزه‌كه، گرفتی بۆ دروستکردوون.
لە ماوەی ڕابردوودا، سێ‌جار شاندی حکومەتی عێراق، سەردانی مەرزەکەیان کردووە و ڕاپۆرتیان لەسەر ئامادەکارییەکان و مەرجەکانی مەرزەکە داوه‌ته ئەنجومەنی وەزیران، بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر بەنێودەوڵەتی کردنی.
تائێستا ١٤ فەرمانگەی تایبەت بە خاڵە سنوورییەکان، لە گوندی سەرتەکەوە لە ئیدارەی گەرمیان، بۆ مەرزی پشتە لە پارێزگای ھەڵەبجە گوستراونەتەوە.
به‌رپرسانى ئیدارى ناوچه‌كه ده‌ڵێن، بەردەوام کار لە مەرزەکەدا دەکرێت و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنى مه‌رزه‌كه به‌رده‌وامه و ته‌نها چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك ماوە بکرێنەوە.
نزیكه‌ى دوو هەزار ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له مەرزی پشته كارده‌كه‌ن و ڕۆژانە ١٥٠- ١٧٠ ئۆتۆمبیلیان لە ئێرانەوە کەلوپەل ھاوردە دەکەن، بەڵام کەلوپەل هەناردە ناکرێت، داھاتی ڕۆژانەی مەرزەکەش لە نێوان ٥٠- ٦٠ ملیۆن دیناردایە.
ع.م