بەهۆى نەبوونى خزمەتگوزاریی و نەبوونى کارەباى نیشتمانییەوە دانیشتووانى پڕۆژەى هیران سیتی٢ لەهەولێر گردبوونەوە و دەڵێن، لایەنە پەیوەندیدارەکان نەچوون بەدەم داواکارییەکانیانەوە و جگە لە ئاو و کارەبا، ڕێگاوبانیشیان بۆ چاکنەکراوە.

هاووڵاتییان باس لەوەدەکەن، ماوەى هەفتەیەکە کارەباى نیشتمانییان نییە، جگە لەوەش نەخۆشخانە و دایەنگایان نییە و حکومەت بێ منەتە.
هەرچەندە پرۆژە لەلایەن حکومەتەوە وەرگیراوە، بەڵام بەشێک لە کۆڵانەکانی پرۆژەکە، خزمەتگوزارییان بۆ تەواو نەکراوە، لەکاتێکدا بەپێی نەخشەی پرۆژەکە دەبوو خزمەتگوزارییان بۆ دابین بکرایە.
لەناو پرۆژەکەدا قوتابخانەیەک لە پلاستیک هاوشێوەی کابینە دروستکراوە، بەڵام مامۆستا و خوێندکارەکان دەڵێن، لە کاتی باران باریندا، ئاو دەچێتە پۆلەکانەوە و ناتوانن وانەکانیان بخوێنن، دەیانەوێ لە ناو چوار کابینە سیستمى سویدى بەرجەستە بکەن.
زیاتر لە ٥٠٠ ماڵ لە پرۆژەکەدا نیشتەجێن و خزمەتگوزارییان بۆ دابین نەکراوە و ئێن ئاڕ تیش پەیوەندیکرد بە کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە و شارەوانییەوە بەمەبەستی بەدواداچوونی کێشەکە، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەست نەبوون.
ئ.ر