سەردێڕ:

لێبوردەکانی ساڵی ڕابردوو بەشێک لە دۆسیەکانی گەندەڵیشی گرتووەتەوە

زۆربەی دۆسیەکانی تریش چارەنوسیان نادیارە
زیاتر لە دوو هەزار کەسیش ئازاد کراون
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-02-02

2915 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی لێبوردنی گشتییەوە، ساڵی ڕابردوو، دوو هەزار و ٣٢٣ سزادراو سودمەندبوون و هەزار و ٢٨١ کەسیان لە زیندانەکاندا ئازادکراون و هەزار و ٤٢ زیندانیش سزاکەیان کەمبووەتەوە، بەشێک لە دۆسیەکانی گەندەڵیشی گرتووەتەوە.


بەهۆی لێبوردنی گشتییەوە، ساڵی ڕابردوو، دوو هەزار و ٣٢٣ سزادراو سودمەندبوون و هەزار و ٢٨١ کەسیان لە زیندانەکاندا ئازادکراون و هەزار و ٤٢ زیندانیش سزاکەیان کەمبووەتەوە، بەشێک لە دۆسیەکانی گەندەڵیشی گرتووەتەوە.

وەزارەتی داد ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی ٢٠١٨ ی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەنجوومەنی شورای هەرێم وردبینی بۆ ٤٠٠ دۆسیە کردووە و ڕای خۆی لەسەر ١٩ پرسیار خستووەتەڕوو.

تا ئێستاش زۆربەی دۆسیەکانی گەندەڵی چارەنوسیان نادیارە، وتەبێژی داواکاری گشتی هەرێم دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی بە قاچاغبردنی نەوتی هەرێم و بازرگانیکردن لەگەڵ داعشدا لەلایەن چەند بەرپرسێکەوە بەردەوامە.

وتیشی، دەبێت بەبڕیاری دادوەر تۆمەتباری دۆسیەکان دەستگیربکرێن، ئەگەر كەسێكیش دەستگیرکرا بەبێ بڕیاری دادوەر، ئەوا كەسوكارەكەی یان بریكارەكەی دەتوانن داوا لە داواكاری گشتی بکەن بەدواداچون بۆ دۆسیەکە بکات.

لە دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا لە ساڵی ڕابردوودا، ٤٤٧ هەزار و ٦١٢ بریکارنامەی تایبەت و ١٣٥ هەزار بریکارنامەی گشتی دەرچوون، داهاتی وەرزەتی داد لە ساڵی ٢٠١٨ دا ٩٤ ملیار دینار بووە و بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ لە سەدا ٢٧ زیادیكردووە، خەرجیەكانیش كەمیکردوە و بووە بە ٦٢ ملیار دینار.

ع.م