سەردێڕ:

سلێمانى.. دیدارى پێکەوەژیانى ئایینى بە سپۆنسەری دامەزراوەی میدیایی نالیا بەڕێوەچوو

دیداری پێکەوەژیان و کاریگەری لەسەر گەشەسەندنی کۆمەڵگە
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2019-02-02

2239 جار خوێندراوەتەوە

دیداری پێکەوەژیان و کاریگەریی لەسەر گەشەسەندنی کۆمەڵگە لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی لە مامۆستایانی ئاینی و کەسانی ئەکادیمی و هاووڵاتییان و بە سپۆنسەری دامەزراوەی میدیایی نالیا بەڕێوەچوو.


دیداری پێکەوەژیان و کاریگەریی لەسەر گەشەسەندنی کۆمەڵگە لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی لە مامۆستایانی ئاینی و کەسانی ئەکادیمی و هاووڵاتییان و بە سپۆنسەری دامەزراوەی میدیایی نالیا بەڕێوەچوو.

مەسعود عەبدولخالق یەکێک لە بەشداربووانی دیدارەکە دەڵێت، کورد وا تێگەیەنراوە کە ئاینەکان جیاوازی دروستدەکەن و لەو ڕێگەیەوە کێشە دروستدەبێت.

لە هەرێمی کوردستان، زۆرینەی هاووڵاتییان ئایینی ئیسلام پەیڕەودەکەن و ئیدریس کاریتانی مامۆستای ئایینی دەڵێت، ئیسلام ڕێزی لە هەموو ئایینەکانی دیکە گرتووە و پارێزگاریی لێ کردوون.

بە وتەی بەشداربووانی دیدارەکە، گفتوگۆ و دیداری نێوان پێکهاتەکان، گرنگە بۆ لێکتێگەیشتنی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە هەرێمی کوردستاندا.

محەمەد حسێنیش مامۆستای ئایینی ئاماژە بەوە دەکات، نابێت بە شێوازی مامەڵەکردن پێکهاتە ئاینییەکان نیگەران بکرێن و دەشڵێت، لە ئایینی ئیسلامدا ئازادی تەواو دراوە بە ئایینەکانی دیکە، ئەو فەرمایشتانەى توندوتیژى و زبرى تێدایە لەکاتى ڕووبەڕووبوونەوەدایە.

هاوکات عارف غەفوور مامۆستای ئایینی ڕوونیکردەوە، لە دواى پێغەمبەر (د.خ) خەلیفەکانى ڕاشیدین هەمان ئازادییان داوە بە دینەکانى دیکە، کە شوێنى عیبادەتی خۆیانیان هەبێت و دەستدرێژى نەکرێتە سەریان.

بەشداربووانی دیدارەکە، داوادەکەن هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، پێکهاتە ئاینییەکان لەگەڵ یەکتردا بگونجێن و کاربکەن بۆ پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی.

لە هەرێمی کوردستاندا چەندین پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی جیاواز دەژین، لە ڕابردووشدا پێکهاتەکان بەردەوام کاریانکردووە بۆ پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی.

ئ.ر