بەهۆی کێشەی نێوان دوو بنەماڵەوە، لەسەر ناونەهێنانی بنەماڵەیەک لە کتێبێکدا، کە لەلایەن بنەماڵەکەی دیکەوە نوسراوە، بۆ ماوەی ٢٥ دەقە شەڕە تەقە لە نێوان هەردوو بنەماڵەکەدا دروستبوو.
بەهۆی کێشەی نێوان دوو بنەماڵەوە، لەسەر ناونەهێنانی بنەماڵەیەک لە کتێبێکدا، کە لەلایەن بنەماڵەکەی دیکەوە نوسراوە، بۆ ماوەی ٢٥ دەقە شەڕە تەقە لە نێوان هەردوو بنەماڵەکەدا دروستبوو.
ئێن ئاڕ تی بۆ بەدواداچوونی کێشەکە پەیوەندیکرد بە هەردوو بنەماڵەکەوە، بەڵام ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، کە بە هەوڵی ڕیش سپییەکانیان کێشەکە کۆتاییهاتووە و، هیچ گرفتێک لە نێوانیاندا نەماوە.
پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕووداوەکە سێ کەسی دەستگیرکردووە و، لێکۆڵینەوەکانی لە ڕووداوەکە بەردەوامە، لەوبارەیەوە هۆگر عەزیز وتهبێژى پۆلیس دەڵێت، هەر کەسێک پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە هەبێت دەستگیردەکرێت.
تا ئێستا بەشێک لە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەبێ بوونی مۆڵەت، چەک هەڵدەگرن، زۆرجار لە کێشە کۆمەڵایەتی و کەسییەکاندا پەنا دەبەنە بەر چەک بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان. ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی دوو هەفتەیە لەلایەن دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمەوە، هەڵمەتێک بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی بنبڕکردنی دیاردەی چەکداری.
ع.م