سەردێڕ:

مامۆستایەکی ئایینی: هەرکەسێک هاوکاریی تاوانی کوشتنی ​بە ناحەق بکات ئەویش بەشدارە لە کوشتنەکەدا

هێمن بۆگدی وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی مەدینە لە کۆیە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-02-01

3974 جار خوێندراوەتەوە

جیاواز لە ڕۆژانی تر، هەموو هەینییەک بەشێک لە هاوڵاتییان زووتر دەست لە کار و پیشەکانیان هەڵدەگرن، چونکە لەگەڵ بیستنی دەنگی قورئان لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە، دوکانەکانیان دادەخەن و دەست لە کار و پیشەکانیان هەڵدەگرن و بەرەو مزگەوتەکان بەڕێدەکەون بۆئەوەی گوێ لە وتاری هەینی ڕابگرن.

هێمن بۆگدی وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی مەدینە لە کۆیە، وتاری ئەم هەینییەی تایبەتکرد بە کوشتن و ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر لە هەر وڵاتێکدا یاسا سەروەر بوو  ڕێژەی کوشتنیش کەم دەبێتەوە.

سەبارەت بە کوشتنی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا، وتارخوێن و پێش نوێژی مزگەوتەکە باسی لەوە کرد، جگە لەوەی بە پلەی یەکەم حکومەت بەرپرسە، بە پلەی دووەم و سێیەمیش ئەو شێخ و مەلا و پیاوماقوڵانە بەرپرسن  کە دەچنە سوڵحی بکوژێکەوە، کە لە پەنای کەسێکدا خۆی حەشارداوە و کەسێکی بە ناحەت کوشتووە و لەم حاڵەتەدا ئەمانیش بەشداردەبن لەو کوشتنەدا.

بەشێک لە هاوڵاتییان پێیانوایە کوشتن لە هەرێمی کوردستان لە حاڵەتەوە بووە بە دیاردە و، زۆربەی بکوژەکانیش لە پەنای کەسێکدا خۆیان داڵدە دەدەن و خۆیان لە دادگاکان بە گەوەرەتر دەزانن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تەنیا لە ساڵی ٢٠١٨دا لە پارێزگای هەولێر ٦٥ کەس و لە پارێزگای سلێمانی ٦٢ کەس بە هۆکاری جۆراوجۆر کوژراون.

ع.م