ساڵانێکی زۆرە لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی، کلتورێکی جیاواز لە شوێنەکانی دیکە بۆ ناشتنی تەرم و هەڵکەندنی گۆڕ پەیڕەودەکرێت.
ساڵانێکی زۆرە لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی، کلتورێکی جیاواز لە شوێنەکانی دیکە بۆ ناشتنی تەرم و هەڵکەندنی گۆڕ پەیڕەودەکرێت.
حەمە ڕەشید حەمە موستەفا لەگەڵ سێ هاوڕێی دیکە لە نەوەکانی بە خۆبەخش سەرقاڵی هەڵکەندنی گۆڕن، وەک خۆیان دەڵێن، کارێکی پڕ زەحمەت و قورسیان هەیە، بەڵام بەردەوام دەبن لەو کارە خۆبەخشییە و دەشڵێن، لە دێر زەمانەوە لە بەکرەجۆ ناشتن و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ ناشتنی تەرم بە خۆڕایی بووە و ئەوانیش بە خۆبەخشی مردووەکان دەنێژن.
لە بەکرەجۆ خەڵكێکی خێرخواز هەیە کە هاوکارن بۆئەوەی کلتووری خۆبەخشی ناشتنی تەرم وەک خۆی بمێنێتەوە، هاوڵاتییەکی دانیشتووی بەکرەجۆ دەڵێت، ئەوان هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن کە ئەو کلتوورە لە بەکرەجۆ بمێنێتەوە.
دەشڵێت، ناوبەناو دەبیستن کە لە شوێنانی دیکە گۆڕهەڵکەندن بە پارەیە و جاری وا هەیە هەڵکەندنی گۆڕ و هەڵبەستنی نرخی جیاوازە و، نزیکەی ملیۆنێک دینار بۆ هەڵکەندن و هەڵبەستنی گۆڕەکە پێویستە.
لە سلێمانی نزیكەی ٢٢ گۆڕستان هەیە و هاوڵاتییان لەکاتی ناشتنی تەرمی کەسوکار و دۆست و ئازیزانیان، پێویستە بڕێک پارە بۆ هەڵکەندنی گۆڕ و هەڵبەستنی دابین بکەن، لە ئێستاشدا گۆڕستانێكی نوێ لە شاری سلێمانی - قڕگە لەسەر ڕووبەری ١٨٠ دۆنم زەوی دروستكراوە و لە %ی كارەكانی تەواوبووە و بۆ هەڵکەندنی گۆڕ و دابینکردنی شوێن بۆ مردووەکانیان لەو گۆڕستانەش هاوڵاتییان پێویستە بڕێک پارە بە شارەوانی سلێمانی بدەن.
ع.ا