سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بارهەڵگرێک زبڵ دەخاتە ناو سەرچاوەیەکى ئاوی سلێمانییەوە

بارهەڵگرێک زبڵ دەخاتە ناو سەرچاوەیەکى ئاوی سلێمانییەوە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-02-01

15763 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک کە بۆ ئێن ئاڕ تی نێردراوە، بارهەڵگرێک زبڵ و خۆڵ و خاشاک دەکاتە ناو سەرچاوەیەکی ئاو لە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە.


بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک کە بۆ ئێن ئاڕ تی نێردراوە، بارهەڵگرێک زبڵ و خۆڵ و خاشاک دەکاتە ناو سەرچاوەیەکی ئاو لە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە.

زەردەشت ڕەفیق وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەی بەدواداچوونیان هەیە کە ئەو کەسەی ئەو کارانە بکات ڕووبەڕووی یاسا دەکرێت و بەپێی جۆری سەرپێچیەکە سزا دەدرێت، داوای لە هاوڵاتییانیش کرد هەرکاتێک ئەو جۆرە حاڵەتانە دەبینن پەیوەندی بە لیژنەکانی شارەوانییەوە بکەن.

شارەزایانی ژینگە و تەندروستی دەڵێن، باشترین ڕێگا بۆ لەناوبردنی خۆڵ و خاشاک بریتییە لە سووتان یان بەکارهێنانەوەی لە چەند بوارێکی دیکەدا، بەڵام لە کوردستان زۆرجار دەبینرێت کە هاوڵاتییان پاشماوەکانیان فڕێدەدەنە ناو ڕووبارەکان، کە زۆرجار دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە و تەندروستیی زیندەوەرانیش دەخەنە مەترسییەوە.

یەکەمجار نییە بەشێک لە خەڵک پاشەڕۆکانیان فڕێدەدەنە ناو چەم و ڕووبارەکان و ڕۆژانە بەهۆی فڕێدانی پاشەڕۆی کارگەکان و پاڵاوگە نایاساییەکان، ژینگە و ئاوی چەم و ڕووبارەکان پیس دەبن.

ئـ. فـ