بۆ یەکەمجار لەئاستی کوردستان و عیراق و ناوچەکە، لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەریی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وانەوتنەوەی ئۆنڵاین پەیڕەو لە ئێستادا یەکێک لە وانەکان بەشێوەی ئۆنلاین دەوترێتەوە و خوێندکار لە هەرشێوێنک بێت دەتوانێت بە دەنگ و ڕەنگ گوێ لە وانەکە بگرێت.

بەشێک لە خوێندکاران بە گرنگیەوە،باس لەو شێوازی وانە وتنەوەیە دەکەن کە مامۆستاکەیان بۆیان دەڵێتەوە، چونکە وەک خۆیان دەڵێن کاتێکی زیاتریان بۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زیاتر کۆشش بکەن، هاوکات داوای ئەوەش دەکەن گرنگیەکی زیاتر بەو شێوازی وانە خوێندنە بدرێت.
مامۆستایەکیش باس لەوە دەکات کە لە ساڵانی ئایندەدا بۆ بەشێکی تری قۆناغەکانی ئەوبەشە بەهەمان شێواز وانە بڵیتەوە،ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لەڕێگای سمینارەوە مامۆستایانی تری زانکۆکەش ئاشنا بکەن بە چۆنێتی وتنەوەی وانەی ئۆنلاین.
لە ئێستادا دوا قۆناغی خوێندنی بەشی پەیوەندیەگشتیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، بەشێوازی ئۆنلاین وانەیان پێ دەوترێتەوە کە ژمارەیان نزیکەی ٦٠ خوێندکار.
ع.م