لە کرێکارییەوە بۆ گەیشتن بە ژیانێکى نوێ و بەدیهێنانى خەونەکانى، سێ مانگ پێش ئێستا ڕوویکردە ئەوروپا، بەڵام لە ڕێگەی ئەوروپا لەبری ئەوەی دەرگای خۆشگوزەرانی بەڕوویدا بکرێتەوە گیانی لەدەستدا.
لە کرێکارییەوە بۆ گەیشتن بە ژیانێکى نوێ و بەدیهێنانى خەونەکانى، سێ مانگ پێش ئێستا ڕوویکردە ئەوروپا، بەڵام لە ڕێگەی ئەوروپا لەبری ئەوەی دەرگای خۆشگوزەرانی بەڕوویدا بکرێتەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمە چیرۆکی ژیانی هەڵکەوت محەمەدی تەمەن ٢١ ساڵ بوو، کە لە ئیتاڵیا تەرمەکەی دۆزرایەوە و لە گۆڕستانێکی سلێمانیدا بە خاک سپێردرا.
کەسوکارەکەی دەڵێن، لە دوای ١٠ ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، لە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگەدا هەواڵی خنکانی کوڕەکەیان لە ئیتاڵیاوە پێگەیشتووە.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، کە پێشتر لەژێر ناوی فێدراسیۆنی پەنابەراندا کاری دەکرد دەڵێت، تەنها لە ساڵی ٢٠١٨دا ٧٣ هاوڵاتی هەرێم لەکاتی کۆچکردن بۆ ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە و، ١٨ هاوڵاتی دیکەش بێسەروشوێنن، هەڵکەوتیش یەکەم گەنجی هەرێمی کوردستانە کە ئەمساڵ لە ڕێگەی ئەوروپا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکان ساڵی ڕابردوو ٧٣ هەزار هاوڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان، داوای مافی پەنابەرێتییان لە وڵاتانی بیانی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ٦٠ هەزاریان هەڕەشەی ناردنەوەیان لەسەرە بۆ عێراق و هەرێم.
ع.م