سەردێڕ:

زانیاریی لەسەر ئەو تۆمەتبارەی بە فێڵ چوار ملیۆن دۆلاری لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

"گروپێک بوون و پێکەوە کەلوپەلیان لە خەڵك وەرگرتووە و پارەی کەلوپەلەکانیان نەداوە"
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-29

10745 جار خوێندراوەتەوە

دوو کەس بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان و بردنی پارە، لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکران، بە وتەی پۆلیسی سلێمانی یەکێک لە تۆمەتبارەکان نزیکەی چوار ملیۆن دۆلاری بە فێڵ لە هاوڵاتییان وەرگرتووە، بە مامەڵەی کەلوپەل و وەرگرتنی پارە.


دوو کەس بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان و بردنی پارە، لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکران، بە وتەی پۆلیسی سلێمانی یەکێک لە تۆمەتبارەکان نزیکەی چوار ملیۆن دۆلاری بە فێڵ لە هاوڵاتییان وەرگرتووە، بە مامەڵەی کەلوپەل و وەرگرتنی پارە.

یەکێک لە تۆمەتبارەکان چیرۆکی وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییان دەگێڕێتەوە و دەڵێت، "گروپێک بوون و پێکەوە کەلوپەلیان لە خەڵك وەرگرتووە و پارەی کەلوپەلەکانیان نەداوە."

تا ئێستا نزیکەی هەشت کەس لەلای پۆلیس سکاڵایان لەسەر ئەو تۆمەتبارانە تۆمارکردووە، ئاسۆ ئەحمەد پارێزەری یەکێک لەو هاوڵاتییانەی کە فێڵی لێ کراوە و پارەی لێ وەرگیروە دەڵێت، "بەپێی مادەکانی ٤٥٦ و ٤٥٣ لە یاسای سزادانی عێراقی، سکاڵایان لەسەر تۆمەتبارەکان تۆمارکردووە."

سەرکەوت ئەحمەد بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، "لە ماوەی ڕابردوودا ئەندامانی باندەکە، کە نزیکەی شەش کەس دەبن، مامەڵەیان کردووە و زەوی و کەلوپەلیان لە خەڵک کڕیوە، بەڵام دواتر پارەیان نەداوە و سیمکارتی تەلەفۆنەکانیان داخستووە، هاوکات پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە بە ناوی ئەوەی ئەو پارەیە دەخەنە کارێکەوە و لە سەدا سەد قازانج دەکەن، بەڵام دواتر پارەکەیان نەگەڕاندووەتەوە بۆ خاوەنەکانیان."

لەکاتی هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەدا لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیراون، دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف و ٣٩٠ فیشەک و ١٩ فیشەکی دەمانچە و ٧ مەخزەنی فیشەکدا.

ع.م