سەردێڕ:

سلێمانی.. ڕێکخراوێک ٣٥٠ ئاژەڵی برینداری چارەسەرکردووە

ڕێکخراوێک ٣٥٠ ئاژەڵی برینداری چارەسەرکردووە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-29

2680 جار خوێندراوەتەوە

​ماوەیەک لەمەوبەر سەگێك کە خاوەنەکەی بە کارما بانگیدەکات لەناو کوچە و کۆڵانەکاندا دەمایەوە تائەو کاتەی بەهۆی لێدانی لەلایەن ئۆتۆمبیلێکەوە دەستی شکاو لە مردن نزیک بووەوە. بەڵام رێکخراوێکی تایبەت بە پاراستنی ئاژەڵ چارەسەرکردنی لە ئەستۆ گرت.


ماوەیەک لەمەوبەر سەگێك کە خاوەنەکەی بە کارما بانگیدەکات لەناو کوچە و کۆڵانەکاندا دەمایەوە تائەو کاتەی بەهۆی لێدانی لەلایەن ئۆتۆمبیلێکەوە دەستی شکاو لە مردن نزیک بووەوە. بەڵام رێکخراوێکی تایبەت بە پاراستنی ئاژەڵ چارەسەرکردنی لە ئەستۆ گرت.

 له‌ ئێستادا ئەو سەگە لەلایەن هاووڵاتییەکەوە بەخێودەکرێت کە لەگەڵ هاوسەرەکەی ئەندامی رێکخراوێکە بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان خانوەکەی خۆی کردوە بە ماڵ و پەناگە بۆ ئەو ئاژەڵانەی لە دەرەوە ئازاریان پێدەگات.

 جوتیار ژاژڵەیی ئەندامی رێکخراوی پاک ده‌ڵێت، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی ده‌هێنرێنه‌ لایان چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌ڵكیان بۆ بدۆزینه‌وه‌، خه‌لًكێكی زۆر به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه‌ دێن.

 لە ماوەی دووساڵی رابردوودا رێکخراوی پاک چارەسەری ٣٥٠ئاژەڵی کردووە، ٢٥٠سەگ و پشیلەشی بەخشیوەتە  ئەو کەسانەی ئارەزووی بەخێوکردنیان دەکەن.

 یەکێکی دیکە لەو ئاژەڵانەی لەلایەن رێکخراوەکەوە لەشەقامێکدا بە برینداری دۆزراوەتەوە پشیلەیەكه‌ و پاش چارەسەرکردنی ئیستا لەلایەن هاوڵاتییەکەوە بەخێو دەکرێت.

 ئەم هاووڵاتییە کە ئەرکی بەخێوکردنی پشیلەیەکی لەئەستۆ گرتووە لەماڵەکەی خۆیدا، دژی ئەوەیە توندوتیژیی و سوکایەتی بە ئاژەڵان بکرێت. پێیوایە وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی دەبێت مافی ئاژەڵانیش بپارێزرێت.

 رێکخراوی پاک ئەو ئاژەڵانە وەردەگرێت کە دووچاری لێدان و شکاوی بوونەتەوە لە لەشیاندان لە ڕێگە پزیشکی ڤێـتێرنەرییەوە چارەسەریان بۆ دەکات و دەزری و حەبی دژی نەخۆشی و ڤیرۆسی گواستراوە دەدات بە ئاژەڵەکان.

 لاڤین عەبدولوەهاب پزیشکی ڤێتێرنەری ده‌ڵێت، هه‌وڵده‌ن چاره‌سه‌ری ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ری بێت یان به‌ چاككردنه‌وه‌ی برینه‌كان بێت یان كوتانیان بۆ ده‌كه‌ن.

 ئەندامانی رێکخراوەکە دوا دەکەن حکومەت شێڵتەرێک بۆ پاراستنی ئاژەڵان بکاتەوە، چونکە زۆرێک لە هاووڵاتیان ئامادەنین بەشێک لەو ئاژەڵەکان لە خۆبگرن، بۆیە ناچارن بەنەشتەرگەری لە وەچە خستەوەیان بخەن بیانخەنەوە سەر شەقام.