سەردێڕ:

وتەبێژی نەوەی نوێ: هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لێدانە لە پرۆسەی دیموکراسی

فۆتۆ: 
2018-06-10

2584 جار خوێندراوەتەوە

ئەو وادەیەى بۆ ئەنجامدانى ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە نزیک دەبێتەوە و بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە بە دۆخى ئێستاى عێراقەوە دەبەستنەوە.


ئەو وادەیەى بۆ ئەنجامدانى ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە نزیک دەبێتەوە و بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە بە دۆخى ئێستاى عێراقەوە دەبەستنەوە.

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی دەڵێت، ئەوان داواى دواخستنى هەڵبژاردنیان نەکردووە مەگەر دۆخى عێراق تێکبچێت ئەوکاتە قسەى لەسەر دەکەن.

بەشێک لە لایەنەکان دژی دواخستنی ھەڵبژاردنن بە هەر پاساوێک بێت، لەو چوارچێوەیەشدا وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژە بەوە دەکات، دواخستنی ھەڵبژاردن و ھەر ھەوڵێک لەوبارەیەوە لێدانە لە پرۆسەی دیموکراسی و هەوڵەکان بۆ دواخستنی پرۆسەکە ڕەتدەکەنەوە.

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیش ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندا نین و پێیان وایە ھەندێک ھێز بەھۆی مەترسییەکانی ئاشکرابوونی ساختەکاریەکانیانەوە لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق کە ڕووى ڕاستییان دەردەکەوێت دەیانەوێت ھەڵبژاردن دوابخەن.

بڕیاربوو لە یەکى تشرینی دووەمی ٢٠١٧ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم ئەنجامبدرێت، بەڵام لە دانیشتنی ئەو ڕۆژەی پەرلەماندا، ماوەی خولی پەرلەمان درێژکرایەوە و هەڵبژاردنەکان دواخران لە هەشتى مانگى ڕابردووش سەرۆکى حکومەت ٣٠ى ٩ى وەک وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمان دیاریکرد بەڵام تائێستا دیار نییە لەو وادەیە دەکرێت یان جارێکى دیکە دوادەخرێت.

هــ.حــ