کاتژمێر نۆ و نیوى بەیانى یەکشەممە دوو کەس لە ئۆتۆمبیلێکى سەربازییەوە تەقەیان لە دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر کرد، کە دەکەوێتە نزیک شەقامى ٦٠ مەتری هەولێرەوە.
کاتژمێر نۆ و نیوى بەیانى یەکشەممە دوو کەس لە ئۆتۆمبیلێکى سەربازییەوە تەقەیان لە دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر کرد، کە دەکەوێتە نزیک شەقامى ٦٠ مەتری هەولێرەوە.
ڕووداوى تەقەکردنەکە هیچ زیانێکى لێنەکەوتەوە و تەنها ئاسەوارى چەند فیشەکێک دەبینرێت کە بە بیناى دادگاکەوە دیارە.
سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای پارێزەرانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو کەسانەى تەقەیان لە بیناى دادگاکە کردووە، پێشمەرگە بوون و دوای ڕووداوەکە هەڵهاتوون، بەڵام دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون.
ئەمە یەکەمجارە لەمساڵدا ڕووداوى لەو شێوەیە ڕووبدات و تەقە لە دادگا بکرێت لە هەولێر، کە چالاکێکى کۆمەڵگەى مەدەنى هۆکارى ڕووداوەکە بۆ زیادبوونی چەك و ئۆتومبێلی بێ مۆڵەت و جام ڕەش دەگەڕێنێتەوە.
پۆلیسى هەولێر ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک لەبارەى ڕووداوى تەقەکردن لە دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر بدات کە بە وتەى شایەتحاڵان دوو چەکدارەکە بە شێوەیەکى هەڕەمەکى تەقەیان لە بیناى دادگاکە کردووە.
هــ.حــ