سەردێڕ:

تورکمانەکان داوادەکەن حیزبە کوردییەکان دەست نەخەنە کاری سیاسییانەوە

فۆتۆ: 
2018-06-10

2363 جار خوێندراوەتەوە

تورکمانەکانی ھەرێم بەشێک لە حزبە کورییەکان تۆمەتباردەکەن بە دروستکردنى لیست بەناوى تورکمانەوە بۆ کێبڕکێکردن لەسەر بەدەستهێنانى ئەو کورسییە کۆتایانەى بۆیان تەرخانکراوە، بەبێ ئەوەى ناوی ئەو حزبانە ئاشکرابکەن.


تورکمانەکانی ھەرێم بەشێک لە حزبە کورییەکان تۆمەتباردەکەن بە دروستکردنى لیست بەناوى تورکمانەوە بۆ کێبڕکێکردن لەسەر بەدەستهێنانى ئەو کورسییە کۆتایانەى بۆیان تەرخانکراوە، بەبێ ئەوەى ناوی ئەو حزبانە ئاشکرابکەن.

حزبە تورکمانەکان کە خۆیان بە دوو قەوارە بەشدارى هەڵبژاردنى ٣٠ى ئەیلولى پەرلەمانى کوردستان دەکەن، داوادەکەن حیزبە کوردییەکان دەست نەخەنە کاری سیاسیی حیزبە تورکمانەکانەوە و هەرچى زووە ئەو قەوارانە بکشێننەوە کە بەناوى تورکمانەوە دروستیانکردووە.

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی دەڵێت، بەشێک لە حزبە کوردییەکان لەگەڵ ئەوەی بەردەوام باس لە مافی پێکھاتەکان و پێکەوەژیان دەکەن، بەڵام ئێستا مافی ئەوان زەوتدەکەن و قەوارەیان بەناوى تورکمانەوە دروستکردووە.

لەئێستادا پێنج حزبی تورکمانی لەژێر ناوی لیستی پێشکەوتنی تورکمان کۆبونەتەوە و ھەوڵی بەدەستھێنانی کورسی کۆتا دەدەن لە پەرلەمان.

سەرۆکی پارتی گەلی تورکمان ئاماژە بەوە دەکات، دروستکردنی لیستی تورکمانی لەلایەن بەشێک لە حزبە کوردییەکانەوە دەستوەردانێکى زەقە لە کاروباری تورکمانەکان.

بەپێی یاساى هەڵبژاردنەکانى هەرێم، لە کۆى ١١ کورسی کە بۆ کۆتاکان دیاریکراون، پێنج کورسییان بۆ پێکهاتەى تورکمانە کە ١٠ حزبى تورکمانى بە دوو قەوارە کێبڕکێ لەسەر ئەو کورسییانە دەکەن.

هــ.حــ