سەردێڕ:

کەناڵی سروشت کە خاوەنەکەی مەلا مەزهەرە داخرا

فۆتۆ: 
2018-06-10

22835 جار خوێندراوەتەوە

​وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم کەناڵی سروشتی داخست کە خاوەنەکەی مەلا مەزهەر خۆراسانییە.


وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم کەناڵی سروشتی داخست کە خاوەنەکەی مەلا مەزهەر خۆراسانییە.

دوابەدوای داخستنی کەناڵەکە مەلا مەزهەر خۆراسانی بەرێوەبەری کەناڵی سروشت لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆی بۆ داخستنی کەناڵەکەی خستەڕوو ڕایگەیاند"دوای پێنج ساڵ لە پەخشکردنی کەناڵی سروشت بەهۆی سکاڵای ڕێکخراوەکان ئەمڕۆ پەخشی کەناڵەکە لە ئاسمانی هەولێر و تەواوی جیهان نامێنێت".

ئەوەشی ڕاگەیاند" ئەو ڕێکخراوانەی کە کەناڵەکەیان داخستووە هێندە رۆڵی دووبەرەکی کۆمەڵگە دەبینن هێندە رۆڵی ئاشتەوایی خێزان نابینن".

وتیشی" دەسەڵات لە ژێر ملکەچی ڕێکخراوەکاندایە هەمیشە پاڵپشتی لە داواکاریەکانیان دەکات بۆیە هەستاون بە جوڵاندنی وەزارەتی رۆشنبیر و وەزارەتی ئەوقاف بەداخستنی کەناڵەکەمان".

ئەوەشی ووت" داخستنی کەناڵەکەمان بەمانایی کپکردنەوەی دەنگی ئازادە و تا ئێستاش بە بێ ئەوەی هیچ نوسڕاوێکی فەرمی بگاتە دەستمان کەناڵەکە داخراوە".

دوای بڵاوبوونەوەی وتەکانی مەلا مەزهەر بەرامبەر ئافرەتان کە لەلایەن بەشێک لە ئافرەتان و چین و توێژە جیاوازەکانەوە بە "سوکایەتی" لێکدرایەوە، وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕیاریدا بە داخستنی کەناڵی سروشت کە خاوەنەکەی مەلا مەزهەرە، بە تۆمەتى "سوکایەتی بە ژن".

ناوبراو شەوی ڕابردوو لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی-دا ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیەی کە دروستبووە سەبارەت بە وشەی "دەیناسۆر" بەرامبەر بە ئافرەت تەفسیری هەڵەی بۆ کراوە.

وتیشی "ئێمە مۆڵەتمان لەو وەزارەتە وەرگرتووە و پێش هەموو كەناڵەكانیش مۆڵەتمان نوێكردووەتەوە و لە هەموو ڕوویەكەوە پابەندبووین بە بڕیارەكانەوە."

ک.ئـ

 

Image may contain: screen