سەردێڕ:

کۆمسیۆن: ٣٨ قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراون

سێ قەوارە ڕەتکراونەتەوە
فۆتۆ: 
2018-06-10

48007 جار خوێندراوەتەوە

​کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕایگەیاند، ٣٨ قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراون و سێ قەوارەش ڕەتکراوەتەوە.


ڕزگار کۆچەر - هەولێر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕایگەیاند، ٣٨ قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراون و سێ قەوارەش ڕەتکراوەتەوە.

شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمسیۆن لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی، ئەو قەوارانەی ڕەتکراونەتەوە کەموکوڕییان هەبووە لەو دۆکیۆمێنتانەی پێشکەشیان کردووە و دەتوانن تانە بدەن.

ڕاشیگەیاند، لە ١٨ و ١٩ و ٢٠ی مانگەوە دەستدەکرێت بە وەرگرتنی هاوپەیمانێتی نێوان قەوارەکان، دوای وەرگرتنی و لێکۆڵینەوەی تانەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، ٣ی مانگی داهاتوو تا ٢٥ی هەمان مانگ، دەستدەکەن بە وەرگرتنی کاندیدانی ئەو قەوارانەی پەسەند کراون.