سەرۆکایەتی پەرلەمانى کوردستان بانگهێشتى پەرلەمانتارانی کردووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێک لە ڕۆژى سێشەممە تایبەت بە یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵەدا.
سەرۆکایەتی پەرلەمانى کوردستان بانگهێشتى پەرلەمانتارانی کردووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێک لە ڕۆژى سێشەممە تایبەت بە یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵەدا.
سەرۆکایەتى پەرلەمان لە نوسراوێکدا ڕایگەیاندووە، بەرنامەى کاری دانیشتنەکە بریتییە لە گفتوگۆکردنی بڕگەکانى ٢ و ٣ و ٤ و ٥ و ٦ و ٧ ی لە مادەی سێی و هەروەها مادەکانی ٨ و ١٠ و ١١ تاوتوێ دەکرێت.
ئەو مادانەى وا بڕیارە خوێندنەوەى کۆتاییان بۆ بکرێت تایبەت بە موچەى پلەباڵاکان و پاسەوانانی حزبەکان و بابەتی دەرماڵەی فەرمانبەران.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆش بۆ دیاریکردنی رۆژی دانیشتنی پەرلەمان و تاوتوێکردنی یاسای چاکسازی خانەنشینی مووچە و دەرماڵە دەستەی سەرۆکایەتى پەرلەمان و لیژنەکانى دارایی و یاسایی کۆبوونەوە.
هەفتەی پێشووش لیژنەکانی دارایی و یاسایی کۆبوونەوە و دواتریش عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند، لە هەمواری نوێی یاسایی چاکسازیدا چوار خاڵ جێگیرکراوە و سیستەمی پاشەکەوتیش لەگەڵ جێبەجێکردنى یاسای چاکسازی هەڵدەگیرێت و دەستکاری هیچ دەرماڵەیەکیش ناکرێت.
ئەو ئەندامەى پەرلەمانى کوردستان ڕاشیگەیاند، بە پێی هەموارە نوێیەکە هیچ خانەنشینێک موچەکەی لە ٤٠٠ هەزار کەمتر نابێت و دەستکاری هیچ جۆرە دەرماڵەیەکى موچەخۆرانیش ناکرێت و وەک خۆی دەمێنێتەوە.
پڕۆژهیاساى چاكسازى خانەنشینی، دوای بێنە و بەرەیەکی زۆری نێوان فراکسیۆنەکان، لە ڕۆژی ٢٧ى شوباتى ئەمساڵدا بەکۆى دەنگى پەرلەمانتارانى سەرجەم فراکسیۆنەکان پەسەندکرا، بەڵام مادهى سێیهم كه تایبهته به موچه و خانهنیشنى پله باڵاكان ناڕەزایی بەفراوانى لێکەوتەوە و چەندین خۆپیشاندان لەدژى ئەنجامدرا، بەو هۆیەشەوە پڕۆژهکە لە ڕۆژی ٤ی ئازار لەلایەن سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە بە فەرمى گەڕێنرایەوە پەرلەمان بەمەبەستى هەموارکردنەوەى.
هـ،ڕ