سەردێڕ:

گەرمیان.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2018-06-10

3702 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە سەر ڕێگای نێوان کەلار و ناحیەی کوڵەجۆ کەسێک گیانی لەدەستدا.


بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە سەر ڕێگای نێوان کەلار و ناحیەی کوڵەجۆ کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە لەسەر ڕێگای کەلار- ناحیەی کوڵەجۆ و نزیک گوندی باناسیاو، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری  پیکاب ڕوویداوە و لە ئەنجامدا شۆفێری پیکابەکە بەناوی فایف عەبدوڵڵا محەمەد گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، ناوبراو لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٧ و دانیشتووی کەلار بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەمەبەستی پشکنین تەرمی شۆفێری پیکابەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش لەبنکەی پۆلیسی کۆکز دەست بەسەرکراوە.

ش.ق